هۆكاره‌كانی موسڵمانبوون ڕه‌نگاوڕه‌نگن، هه‌ر یه‌كێك كه ده‌بێته موسڵمان، پاڵنه‌رێكی جیاوازی هه‌یه، هەر بۆیەش لە چیرۆکی موسڵمانبوونی ئەو خەڵکانە دێنەوە باوەشی گەرمی ئیسلام، لە هەر یەکێکیاندا، تایبەتمەندییەکی جیاواز بەدیدەکەین.
لە نوێترین چیرۆکی موسڵمانبوونیشدا، ژنه كه‌نه‌دییه‌ك، كه دیزاینه‌ری دیكۆراته، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به شووشه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه (ڕه‌نگكردنی شووشه)، سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ت به‌ره‌و ئایینی ڕاسته‌قینه ده‌دۆزێته‌وه و ده‌بێته موسڵمان، ئه‌و ژنه كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌و شێوه‌یه چیرۆكی موسڵمانبوونی خۆی ده‌گێڕێته‌وه: هه‌ر جارێك به ته‌نیا له ماڵه‌وه دانیشتبام، زۆر پرسیار به خه‌یاڵمدا دەهاتن، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانیانم ده‌ستبكه‌وێت، من به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه هه‌ندێك پرسیارم له‌لا گه‌ڵاڵه ده‌بوون سه‌باره‌ت به كۆتایی هاتنی دونیا.
ئه‌و ژنه دیزاینه‌ره ده‌ڵێت: حاڵی به‌رده‌وامم ئه‌وه بوو كه باسمكرد (به خه‌یاڵدا هاتنی پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان)، تا ڕۆژێكیان ئافره‌تێكی باڵاپۆش له ده‌رگای ماڵه‌كه‌می دا و داوای شووشه‌یه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی لێكردم، كه به گوێره‌ی دیزاینە ئیسلامییه‌كان ڕه‌نگ كرابێت، ئه‌و داوایه منی ناچاركرد به دوای زانیاری زیاتر بگه‌ڕێم له سه‌ر نه‌خشه‌سازییه ئیسلامییه‌كان.
له درێژه‌ی قسه‌كانییدا، ئه‌و ژنه دیزاینه‌ره ده‌ڵێت: تۆڕی ئینته‌رنێت تاكه ڕێگه بوو بۆ گه‌ڕان به دوای نه‌خشه‌سازییه ئیسلامییه‌كان، له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا، ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه له سه‌ر ئیسلام و، نه‌خشه‌سازییه ئیسلامییه‌كانم له بیركرد، ئیدی ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه و فێربوون، تا هه‌ستمكرد كه ئیسلام ئایینی ڕاسته، ئیتر به قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر لێی ووردبوومه‌وه، تا سه‌ره‌نجام بوومه موسڵمان.

إرسال تعليق