نیشانشكێنێك له شوڕشگێره سورییه‌كان، هه‌موو جارێك له دوای به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی، واژۆی خۆی له سه‌ر دیواره‌كان جێده‌هێڵێت و ده‌نووسێت: نیشانشكێنه‌كه‌ی مۆسكۆ لێره بوو، ڕژێمه سه‌ركوتكاره‌كه‌ی ئه‌سه‌دی گومڕای دونیا و قیامه‌تیش، هه‌وڵی زۆر بۆ له‌ناوبردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن و بۆیان نالوێت بیكوژن.
ڕۆڵی ئه‌كته‌ری سینه‌مایی به‌ڕیتانی (جۆد لۆ) له فیلمی (Enemy at the Gates)، بۆته ئیلهامبه‌خشی نیشانشكێنێكی سوری و، خۆی ته‌رخانكردووه بۆ ڕاوكردنی سه‌ربازه دڕنده‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی گومڕا و تاغوت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی دزه‌كردن له كه‌لێنه‌كانه‌وه كه ده‌كه‌ونه نێوانی خانووه‌كانی ده‌رعا و حه‌له‌ب، به‌ره‌و پێگه‌یه‌كی ستراتیژی، كه له‌وێوه بتوانێت چه‌كدار و شه‌بیحه‌كانی ڕژێمی سوریا ڕاو بكات.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف) ی به‌ڕیتانی باسی ئه‌وه‌یكردووه، كه نیشانشكێنه‌كه، كه به (نیشانشكێنی مۆسكۆ) ناسراوه، ژماره‌ی چه‌كداره شه‌بیحه‌كانی ئه‌سه‌دی ده‌ژماردن، كه به چه‌كه‌كه‌ی ده‌یكوشتن، تا ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتنه (76) كوژراو، له‌وێ به‌ولاوه، چیتر نه‌یژماردن، چونكه دڵنیابوو له‌وه‌ی، كه ژماردنی ژماره‌ی كوژراوه‌كان هیچ سوودێكی نییه، لێ قه‌وانی ئه‌و فیشه‌كانه‌ی لای خۆی هه‌ڵگرتووه، كه له لووله‌ی چه‌كه‌كه‌ی ده‌رچوونه.
گه‌نجه نیشانشكێنه سورییه‌كه نازناوی (نیشانشكێنی مۆسكۆ) ی بۆ خۆی داناوه، كاتێكیش براده‌ره‌كانی پرسیاری نهێنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و نازناوه‌یان لێكردووه، ئه‌و هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ باسكردوون و پێیووتوون: من فیلمێكم بینیووه، به‌ڵام ناوی پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌م نایه‌ته‌وه بیر، وه ئه‌وه‌ی به بیرم بێت له بینینی ئه‌و فیلمه ئه‌وه‌یه، كه له سه‌ر ڕووسه‌كان به‌رهه‌م هاتووه له جه‌نگی جیهانی دووه‌م، براده‌ره‌كانیشی به بیریان هاته‌وه، كه پاڵه‌وانی ئه‌و فیلمه، ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی (جۆد لۆ) یه.
شایه‌نی باسه، كه (جۆد لۆ) له‌و فیلمه‌دا، كه له ساڵی (2001) به‌رهه‌مهێنرا، ڕۆڵی نیشانشكێنێكی سۆڤیه‌تی له جۆری یه‌كه‌م ده‌بینێت له جه‌نگی (ستالینگراد)، له فیلمه‌كه‌دا (جۆد لۆ) له كونه ڕیوییه‌كاندا ده‌چووه ژووره‌وه و هه‌ڵده‌ستا به ڕووخاندنی باڵاخانه‌كانی شاره‌كه.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه درامای هۆڵیۆد، زۆر جیاواز نییه له گه‌ڵ ململانێی ناو سوریا، كه له یه‌ككاتدا، ڕووداوه ورووژێنه‌ره‌كان و كاره‌ساته‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك (نیشانشكێنی مۆسكۆ) تاكه كه‌س نییه له سوریا، كه خۆی لە شێوەی كه‌سایه‌تییه سینه‌ماییه‌كان ببینێت.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف) ڕوونیده‌كاته‌وه، كه (نیشانشكێنی مۆسكۆ) وه‌كو شۆڕشگێره‌كانی تر نییه، چونكه ئه‌و سه‌ربازێكی پێشووی ڕاهێنراو و پیشه‌گه‌ر بووه له ناو سوپای ئه‌سه‌ددا، پێش ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا له هێزه‌كانی به‌شاری تاغوت جیاببێته‌وه، ئه‌و ئێستا كاته‌كانی دابه‌ش ده‌كات له نێوان ئاماده‌بوون له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، وه له نێوان شۆڕشگێره تازه‌كانی سوپای ئازاد، هه‌روه‌ك ئاماده نییه ناو و وێنه‌ی خۆی بڵاوبكاته‌وه.

إرسال تعليق