Ads (728x90)

له‌ ڕاگه‌یانراوێكی سوپای ئازادی سوریا ، ڕاستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ دووپاتكرایه‌وه‌، كه‌ باسیان له‌ شه‌هیدبوونی شێخی شۆڕشگێرانی سوریا له‌ حه‌له‌ب ( عه‌لی سولێمان) ده‌كرد، كه‌ ته‌مه‌نی له‌ سه‌روو هه‌شتا ساڵییه‌وه‌ بوو.
له‌وباره‌یه‌وه‌، (بسام الدادة) ڕاوێژكاری سیاسی سوپای ئازادی سوریا، له‌ لێدوانێكدا، كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ) لێی گواستۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: عه‌لی سولێمان، كه‌ نازناوی (ئه‌بو ئه‌لته‌ییب) ی هه‌بوو، پێش (10) ڕۆژ له‌ ئێستا، له‌و كاته‌ی چه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو بۆ به‌رگریكردن له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی، له‌ ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای حه‌له‌ب شه‌هید بوو.
 (ئه‌بو ئه‌لته‌ییب) پێش شه‌هیدبوونی، سه‌ركردایه‌تی كه‌تیبه‌ی (خۆشه‌ویستانی موسته‌فا) ی ده‌كرد، كه‌ سه‌ر به‌ لیوای (ته‌وحید)ه‌ له‌ حه‌له‌ب، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری دژ به‌ ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی دڕندە، هه‌ڵسا به‌ دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌تیبه‌یه‌ له‌ كوڕ و نه‌وه‌كانی خۆی.
(ئه‌بو ئه‌لته‌ییب) هه‌موو كات ئه‌وه‌ی ده‌گووت، كه‌ له‌ به‌ر سێ هۆكار ده‌ستیداوه‌ته‌ چه‌ك، یه‌كه‌میان: به‌جێهێنانی جیهاد له‌ دژی ده‌سته‌ڵاتداره‌ كافره‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌دی مرۆڤكوژ، دووه‌میان: هاندانی گه‌نجان، ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیانی نه‌دركاند و به‌س ئه‌وه‌نده‌ی گووت: ئه‌و هۆكاره‌ ته‌نها له‌ دڵی خۆم ده‌یهێڵمه‌وه‌ و نایدركێنم.
له‌ چه‌ند لێدوانێكی پێشوویدا،(ئه‌بو ئه‌لته‌ییب) ڕایگه‌یاندبوو، كه‌ خۆی و هه‌موو كوڕ و نه‌وه‌كانی، ده‌ستیانداوه‌ته‌ چه‌ك بۆ جیهادكردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ و، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو، كه‌ كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ی شه‌هیدبووه‌ و، خۆی و هه‌موو كوڕ و نه‌وه‌كانی ئاماده‌ن بۆ مردن.
تامه‌زرۆیی بۆ گه‌یشتن بە پله‌ی شه‌هاده‌ت له‌لای به‌ساڵاچووێكی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵه‌ی وه‌كو (ئه‌بو ئه‌لته‌ییب)، به‌ ڕاده‌یه‌ك بووه‌، كه‌ جارێكیان خۆی ته‌رخانكردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ ئه‌ركێكی تایبه‌ت له‌ دژی مرۆڤكوژه‌كان و دڕنده‌ و وه‌حشه‌كانی ئه‌سه‌د، به‌ڵام به‌ هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نەكه‌یه‌وه‌، له‌ لایه‌ن سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێرانی سوریا ڕێیپێنه‌درا، چونكه‌ كردارێكی له‌و جۆره‌، پێویستی به‌ توانیه‌كی جه‌سته‌یی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌.


إنا للە و إنا إلیە راجعون

إرسال تعليق