له دەستکەوتێکی گه‌وره‌دا، هاوڵاتییه‌ك پارچه‌یه‌كی شوێنه‌واری زۆر ناوازه ده‌دۆزێته‌وه، كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (1442) ساڵ پێش ئێستا، واته پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، پارچه شوێنهوارهكهش بریتییه له به‌ردێك، كه له قوڕئانی پیرۆز و له چیڕۆكی (اصحاب الفیل) باسكراوه، كه به‌ردی (سجّیل)ه، بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و به‌رده‌ش، شوێنه‌وارناسه میسرییه‌كان بڕی چوار ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییان خستۆته به‌رده‌م ئه‌و هاوڵاتییه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تیكردۆته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (سبق)، (صالح مسفر الغامدی) ووتی: به‌ردی (سجّیل) م دۆزییه‌وه، كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته (131) گڕام، واته به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سوڕه‌تی (الفیل) به (تعوّذ و بسملة)ه‌وه، له سه‌ر به‌رده‌كه‌ش وێنه‌ی باڵنده و فیل هه‌یه، له هه‌ردوولای به‌رده‌كه‌ش وێنه‌ی مۆر (ختم) و باڵنده هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌رده‌یه، كه خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆز باسیكردووه، واته به‌ردێكه له قوڕێكی سووتێنراوهوه بۆته به‌ردێكی ڕه‌ق، مێژووی ئه‌و به‌رده‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (571) زایینی، واته بۆ (1442) ساڵ پێش ئێستا.
(صالح مسفر الغامدی) ده‌ڵێت: له ساڵی (1431) ی كۆچی، ئه‌و به‌رده‌م له دۆڵی (جرب) كه سه‌ر به پارێزگای (العقیق) له ناوچه‌ی (الباحة) دۆزییه‌وه، له پێشوودا ئه‌و دۆڵه ناوی (الوادی الاخضر) بوو، واته (دۆڵی سه‌وز)، ئه‌مه‌ش ئه‌و دۆڵه‌یه كه (ئه‌بڕه‌هه‌ی حه‌به‌شی) و له‌شكره‌كه‌ی لێی دابه‌زیوون و ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ تێیدا ماونه‌ته‌وه.
(صالح مسفر الغامدی) ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، كه له شه‌وی پێش دۆزینه‌وه‌ی به‌رده‌كه، به‌رده‌كه‌ی له خه‌ودا بینیووه، كه خه‌ونه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به باوك و باپیرییه‌وه هه‌بووه، ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ڕاوێژی به زۆرێك له براده‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه، كه هه‌ندێك پێیانووتووه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رده بفرۆشێت، له‌وانه‌یه بڕی (50) هه‌زار ڕیاڵ بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تیكردۆته‌وه بیفرۆشێت.
ئه‌و له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی به‌رده‌كه‌دا، ڕاوێژم به براده‌رێك كرد، كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی میسری هه‌یه، كه خزم و كه‌سه نزیكه‌كانی له بواری شوێنه‌وارناسی له میسر كارده‌كه‌ن، بۆیه گفتوگۆمان له گه‌ڵ كردن و وێنه‌ی به‌رده‌كه‌مان بۆ ڕه‌وانه كردن، ئه‌وانیش دوای چه‌ندین پرس و ڕا وڕاوێژكردن، داوای كڕینی به‌رده‌كه‌یان كرد به بڕی چوار ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، به‌ڵام (صالح مسفر الغامدی) ڕازی نه‌بووه بیفرۆشێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌رده‌كه‌م برده لای نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له ناوچه‌ی (الباحة)، ئه‌وان داوایان لێكردم به‌رده‌كه و ناسنامه‌ی نیشتیمانییان ڕاده‌ست بكه‌م و بڕۆم، به‌ڵام من ڕه‌تم كرده‌وه، وه تا ئێستاش لای خۆم هه‌ڵمگرتووه.

إرسال تعليق