توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌و دره‌نگ ده‌خه‌ون، زیره‌كترن له‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌و زوو ده‌خه‌ون.
توێژینه‌وه‌كه، كه له لایه‌ن (ساتوشی كانازاوا) پزیشكی ده‌روونناسی له په‌یمانگای له‌نده‌ن بۆ زانسته سیاسی و ئابوورییه‌كان ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه، كه په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان شه‌ونخوونی و زیادبوونی ڕێژه‌ی زیره‌كی، ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌و كاته‌دا ده‌ركه‌وتووه، كاتێك چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر هه‌ندێك كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه.
توێژینه‌وه‌كه ڕوونیكردۆته‌وه، كه كه‌سه زیره‌كه‌كان، له ڕۆژانی كاركردنیاندا، له كاتژمێر (12:29) شه‌و ده‌خه‌ون و له كاتژمێر (7:52) به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستنه‌وه، له كاتێكدا هه‌مان ئه‌و كه‌سانه له كاتی مۆڵه‌ته‌كانی هه‌فته‌دا، له كاتژمێر (1:44) شه‌و ده‌خه‌ون و له كاتژمێر (11:07) به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستنه‌وه.
هه‌ره‌وه‌كو توێژینه‌وه‌كه ڕوونیكردۆته‌وه، كه ڕێژه‌ی زیره‌كی ئه‌وانه‌ی شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن، له سه‌روو (125) پله‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌هێزه به پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كه، كه به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌ره جیهانییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی کە پێوه‌ری (120-139) پله دەیانگرێتەوە، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و به كه‌سانی زۆر زیره‌ك دایناون، هه‌روه‌ك ئه‌و پێوه‌ره جیهانییه ڕوونیكردۆته، هه‌ر كه‌سێك (140) پله تێبپه‌ڕێنێت، به بلیمه‌ت داده‌نرێت.
توێژینه‌وه‌كه كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می به كه‌سانی سروشتی پۆڵێن كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌وانه‌ن، كه له كاتژمێر (12:07) شه‌و ده‌خه‌ون و له كاتژمێر (7:32) به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستنه‌وه، له كاتێكدا هه‌مان ئه‌و كه‌سانه له كاتی مۆڵه‌ته‌كانی هه‌فته‌دا، له كاتژمێر (1:13) شه‌و ده‌خه‌ون و له كاتژمێر (10:14) به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستنه‌وه.. توێژینه‌وه‌كه ڕێژه‌ی زیره‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شی دیاریكردووه، كه بریتییه له نێوان (90-110) پله، كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی سروشتی زیره‌كییه، ئه‌وەش به پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كه.
توێژینه‌وه‌كه باسی ئه‌وه‌شیكردووه، كه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتێكی زوودا ده‌خه‌ون، ڕێژه‌ی زیره‌كییان نزمتره به به‌راورد به دوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پێشوو، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ش كه‌سه‌كانی ئه‌وانه‌ن، كه پێش نیوه‌شه‌و ده‌خه‌ون، توێژینه‌وه‌كه ڕێژه‌ی زیره‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شی دیاریكردووه، كه بریتییه له نێوان (75) پله، به پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كه.

تێبینی/ با ڕاڤەی هەڵە بۆ ئەو بابەتە نەکرێت، چونکە ناوەڕۆکی ئەو توێژینەوەیە، تایبەتە بەوانەی قوتابین یاخود بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە.
إرسال تعليق