تایه‌فه‌یه‌كی موسڵمان كه به تایه‌فه‌ی (فایز الرحمن) ناسراوه، له ده‌وروبه‌ری شاری (كازان) له ڕوسیا دۆزرایه‌وه، تاکەکانی ئەو تایەفەیە، نزیكه‌ی 10 ساڵ دەبێت له حه‌شارگه‌یه‌ك له ژێر زه‌ویدا ده‌ژین، به‌بێ بوونی هیچ ووزه‌یه‌ك یان تیشكی خۆر.
سه‌ره‌ڕای كه‌وتنی ڕژێمی شیوعیه‌ت و، هه‌ڵمژینی هه‌وای ئازادی له لایه‌ن موسڵمانانی ڕوسیا، به‌ڵام ئه‌و تایه‌فه‌یه، هه‌ر له سه‌ر حاڵه‌تی گۆشه‌گیری و ترس له كۆمه‌ڵگا ماونەتە‌وه، تاكه‌كانی ئه‌و تایه‌فه‌یه‌ش، له بینایه‌یه‌كی هه‌شت نهۆمی له ژێر زه‌ویدا خۆیان حه‌شارداوه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی (ته‌ته‌رستان)ه.
له نێو تاكه‌كانی ئه‌و تایه‌فه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك منداڵ هه‌یه، كه ته‌مه‌نی بچووكترینیان 18 ساڵه، كه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه، له ژێر زه‌ویدا له‌دایكبوون و، له ژیانی خۆیاندا ڕووناكییان نه‌بینیووه، تا ئه‌و وه‌خته‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌دا، داواكاری گشتی شوێنی نیشته‌جێبوونیانی دۆزییه‌وه.
شایه‌نی باسه، له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوودا، كه له ساڵی 1991 هه‌ره‌سیهێنا، دیارده‌ی دینداریی سه‌ركوتده‌كرا، ئه‌مه‌ش وایكرد تایه‌فه ئایینیه جیاوازه‌كان له‌و بۆشاییه‌دا ببوژێنه‌وه كه له دوای داڕمانی یه‌كێتییه‌كه دروستبوو.

إرسال تعليق