توێژه‌رێكی ئافره‌تی ئه‌مریكی به‌ناوی (میلیسا سانتیاغو)، كه له زانكۆی (كارلوس ئەلبیزۆ) کار دەکات له میامی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، كه ده‌ریخستووه، وه‌چه‌خستنه‌وه بیر و هۆشی مرۆڤ باشتر ده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئافره‌تدا ئه‌نجامدراوه، سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتووه، کە ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تازه منداڵیان بووه، ئه‌دایان باشتر بووه له تاقیكردنه‌وه‌كانی بینینی په‌یوه‌ست به یادگه.
دایكه تازه‌كان توانیویانه ئه‌نجامی باشتر له لایه‌نی تێگه‌یشتن و بیرهاتنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به ده‌ستبێنن به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تا ئێستا منداڵیان نه‌بووه.
ئه‌و توێژه‌ره ووتی: ئه‌و به‌ره‌نجامه، ئه‌و بۆچوونه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، كه پێیوایه پاشه‌كشه‌یه‌ك له بیر و هۆشی ئافره‌ت له‌و كاته‌دا تۆمار ده‌كرێت، كاتێك منداڵی ده‌بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها ووتی: تواناكانی مێشكی ئافره‌ت، به ڕێژه‌ی 4% بۆ 6% له كه‌می ده‌دات له كاتی سكپڕییدا، به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ له له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی، تواناكانی مێشكی ده‌گه‌ڕێته‌وه قه‌باره‌ی سروشتی خۆی و گه‌شه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش باشتربوونی بیر و هۆشی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت.
شایه‌نی باسه، (میلیسا سانتیاغو) زانیارییه‌كانی له سەر (35) دایكی نوێ كه ته‌مه‌نی منداڵه‌كانیان له نێوان 10 بۆ 12 مانگی دایه، وه له نێوان (35) ئافره‌ت كه تا ئێستا منداڵیان نه‌بووه، شیكردۆته‌وه.

إرسال تعليق