ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ بنه‌بڕكردنی به‌كارهێنانی ده‌رمانه ووزه‌به‌خشه‌كان، بڕیاری بێبه‌شكردنی ئه‌فسانه‌ی پایسكلسواری ئه‌مریكی (لانس ئه‌رمسترۆنگ) له هه‌موو نازناوه‌كان و ڕاگرتنی بۆ هه‌تا هه‌تایه ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ساخبوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانه ووزه‌به‌خشه‌كان به سه‌ریدا له ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشییدا.
ئاژانسه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كییدا ڕوونیكرده‌وه، (لانس ئه‌رمسترۆنگ) وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی كراون، ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌یه‌ك له سه‌ر تاوانباركردنی ئه‌و وه‌رزشوانه داده‌نرێت، به‌مه‌ش، بڕیاردرا به بێبه‌شكردنی له هه‌موو نازناوه‌كان و ڕاگرتنی بۆ هه‌تا هه‌تایه، به‌ڵام ئه‌و سزایه‌ی دوایی (ڕاگرتنی بۆ هه‌تا هه‌تایه)، كاریگه‌ری نابێت به سه‌ریه‌وه، چونكه ئه‌و وه‌رزشوانه وازیهێناوه له یاریكردن.
جێی ئاماژه‌پێدانه، ئه‌و تۆمه‌تانه له ساڵی (2011)، له سه‌رزاری (مایك ئه‌ندرسۆن) ده‌ستیانپێكرد، كه له ماوه‌ی ساڵانی (2003-2005) یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی (لانس ئه‌رمسترۆنگ) بووە، (مایك ئه‌ندرسۆن) دووپاتی كردۆتە‌وه له‌وه‌ی كه بوتڵێكی له ماده‌ی (ئه‌ندرۆ) ی قه‌ده‌غه‌كراو له وه‌رزشوانان له ئاوده‌ستی ئه‌و هۆتێله دۆزیوه‌ته‌وه كه (لانس ئه‌رمسترۆنگ) له ئیسپانیا تێیدا نیشته‌جێبووە، (مایك ئه‌ندرسۆن) هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه‌ش كردۆته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه، لێ (لانس ئه‌رمسترۆنگ) له پشكنینێكی ماده ووزه‌به‌خشه‌كان ده‌رچووه، کە له (ته‌كساس) بۆی ئەنجامدرابوو .
لە لایەکی ترەوە، ڕاپۆرته‌كان كه له لایەن ڕكابه‌ره‌كانی (مایك ئه‌ندرسۆن) ه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، كه (لانس ئه‌رمسترۆنگ) له‌وه‌ته‌ی ساڵی (1996)ه‌وه، ئه‌و ده‌رمانه ووزه‌به‌خشانه‌ی به‌كارهێناوه، به‌ڵام (لانس ئه‌رمسترۆنگ) له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، له هه‌موو پشكنینه‌كان ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه‌یه سه‌رله‌نوێ شیكاری هه‌موو نموونه‌كانی پێشووی پشكنینه‌كانی (لانس ئه‌رمسترۆنگ) بكرێته‌وه.

إرسال تعليق