له یاری گه‌ڕانه‌وه جامی سوپه‌ری ئیسپانی، كه له سه‌ر یاریگای (سانتیاگۆ به‌رنابیۆ) ی تایبه‌ت به یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ڕێووه‌چوو، دوای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له لایه‌ن هه‌ردوو یانه‌وه، یانه‌ی ڕیال مه‌درید توانی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی (2-1) له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی برده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕیال مه‌درید نازناوی پاڵه‌وان ده‌سته‌به‌ر بكات، چونكه له یاری چووندا، ئه‌نجامه‌كه (3-2) له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشه‌لۆنه بوو، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش، ڕیال مه‌درید بووه پاڵه‌وانی نازناوه‌كه.
شایه‌نی باسه، له ده‌سپێكی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی ئیسپانییدا، ڕیال مه‌درید تووشی موفاجه‌ئه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، كاتێك به ته‌واوبوونی دوو گه‌ڕ له یارییه‌كانی پێشبڕكێكه‌دا، له یه‌كسانبوون و دۆڕانێكدا، ته‌نها خاڵێكی ده‌ستكه‌وتووه، له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به به‌هێزییه‌وه ده‌ستیپێكرد، به‌وه‌ی له دوو یارییدا، شه‌ش خاڵی ته‌واوی كۆكردۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش، جیاوازی نێوان هه‌ردوو یانه‌كه‌ی له پێنج خاڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پێشكه‌وتنی به‌رشه‌لۆنه‌دا دیاریكردووه، ئه‌مه‌ش وایكردبوو ڕیال مه‌درید به هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ململانێی خوله‌كه، كه ئه‌و ئه‌ركه‌شی به سه‌ركه‌وتوویی به‌جێهێنا.

إرسال تعليق