له په‌یامێكیدا له‌ڕێی پێگەی کۆمەڵایەتی تویته‌ردا، زانای ناسراوی جیهانی ئیسلامی (الشیخ محمد العریفی)، داوای بایكۆتكردنی قورئانه ڕه‌نگاوڕه‌گه‌كان ده‌كات، له په‌یامه‌كه‌یدا، ناوبراو ده‌ڵێت: قوڕئانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به شێوه‌ی نامۆ ده‌ركه‌وتوون، ئه‌وه ناوه‌كانی خودان ڕه‌نگكراون، ئه‌وه ناوی پێغه‌مبه‌رانه، ئه‌وه ناوی شاره‌كانه، ئه‌وه ناوی به‌شه‌كانه هتد …، هه‌ر یه‌كێكیان به ڕه‌نگێك ڕه‌نگكراوه.
ناوبراو له په‌یامێكی دیكه‌یدا، ئیدانه‌ی ڕه‌نگكردنی به‌رگی قورئانه‌كانی كرد و، ئامۆژگاری موسڵمانانی كردووه نه‌یكڕن، ئه‌و له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت: قوڕئانێك سه‌وزه، یه‌كێكی تر زه‌رده، یه‌كێكی تر شینه، یه‌كێكی تر سووره هتد ...، هه‌ریه‌كێك به ئاره‌زووی خۆی یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت، تكاتان لێده‌كه‌م مه‌یكڕن.
ئه‌و په‌یامه‌ی (الشیخ محمد العریفی) له وه‌ڵامی خوشكێكدا هات، كه پرسیاری له‌و بابه‌ته كردبوو، ناوبراو ووتی: خوشکەكەم، ئه‌وه دروست نییه، نه‌خشه‌سازی له قورئاندا په‌سند نییه و ناگونجێت له گه‌ڵ مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی قورئان.
له لایه‌كی تره‌وه، (الشیخ عبدالرحمن البراك) ده‌ڵێت: ئه‌وه كارێكی حه‌ڕامه، چونكه یاریكردنه به كتێبی خودا و، ووشه و پیته‌كانی ده‌ڕازێنرێنه‌وه، وه‌كو چۆن دیوار و پۆشاكه‌كان ده‌ڕازێنرێنه‌وه، ئه‌وه‌شی له‌وباره‌یه‌وه ده‌وترێت، كه ئه‌مه كارێكی دروسته و له گه‌ڵ شێوه‌ی ڕه‌سمی قوڕئان ده‌گونجێت، ئه‌وه هیچ ئه‌ساسێكی نییه، چونكه ئه‌گه‌ر بهاتایه دروست بوایه، ئه‌وا سه‌حابه‌كان ده‌یانكرد.
هاوكات (محمد أمین بن خطری) به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌شی وه‌زاره‌تی كاروباری ئیسلامی و ئه‌وقاف و ده‌عوه و ئیڕشادی سعودی له مه‌دینه‌ی منووه‌ره، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا ووتی: بڕێكی زۆر له‌و قوڕئانانه‌مان بۆ دێت، به‌ڵام له‌ڕێی كۆمه‌ڵگای مه‌لیك فه‌هد بۆ چاپه‌مه‌نی قوڕئان له‌ناوده‌برێن.
ئه‌و هه‌روه‌ها ووتی: ڕێنمایی توندمان داوه‌ته چاو‌دێر و پێشنوێژ و ووتارخوێنان، چ له مزگه‌وت، یان له هه‌ر شوێنێكی تر، كه ئه‌و جۆره قورئانانه وه‌رنه‌گرن و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیپێنه‌به‌سترێت.

إرسال تعليق