یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا لیستی كۆتایی یاریزانه پاڵێوراوه‌كانی بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپی ڕاگه‌یاند، لیسته كۆتاییه‌كه، ناوی سێ ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی تۆپی پێ جیهانی له‌خۆگرتووه، ئه‌وانیش، ڕۆنالدۆ، ئینیێستا، میسی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 30/8/2012، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره، له شاری مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی،ناوی باشترین یاریزان ئاشكرا بكرێت، له‌و كاته‌ی كه تیروپشك بۆ خولی كۆمه‌ڵه‌كان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ئەنجامدەدرێت.
شایه‌نی باسه، تا ئێستا، پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه، ئینیێستاش به هۆی به‌شداریكردنی كارای له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیادا لە یۆرۆی (٢٠١٢) دا، کە بە شایستەیی نازناوەکەیان بردەوە، چانسێكی به‌هێزی هه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری دیاریكردنی میسی بۆ ئه‌و خه‌ڵاته، بۆچوونێكی لاوازه، چونكه له وه‌رزی ڕابردوو، ئاستێكی به‌هێزی پێشكه‌ش نه‌كرد، كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پارێزگاری له دره‌وشانه‌وه‌ی خۆی بكات.

إرسال تعليق