لە لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه لەلایەن توێژه‌رە ئه‌مریكییەکانەوە ئه‌نجامدراوه، هۆشداریدراوه له‌وه‌ی، كه كه‌می ڤیتامین (D) لەلای به‌ساڵاچووان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی لاواز و بێهێزن، مه‌ترسی تووشبوونیان به مردن زیاتر ده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه لەلایەن پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “كۆنیسمۆر هیلز دای” بڵاوكراوه‌ته‌وه و له سه‌ر (4300) کەس له‌وانه‌ی له سه‌روو ته‌مه‌ن (60) ساڵییه‌وه‌ن ئه‌نجامدراوه، گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌وانه‌ی ئاستێكی نزمیان له ڤیتامین (D) لەناو جەستەدا هه‌یه، مه‌ترسییه‌كانی تووشبوونیان به مردن به ڕێژه‌ی (30%) به‌رزتره به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئاستێكی به‌رزیان هه‌یه له ڤیتامین (D)، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به مردن لای ئه‌وانه‌ی ئاستێكی نزمیان له ڤیتامین (D) هه‌یه سێ ئه‌وه‌نده زیاتره.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س له جیهان به ده‌ست كه‌می ڤیتامین (D) ده‌ناڵێنن.
شایه‌نی باسه دروستبوونی ڤیتامین (D) له جه‌سته وه‌كو به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێكه بۆ به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر بەر جه‌سته، ده‌شتواندرێت به شێوه‌یه‌كی سروشتی ڤیتامین (D) له هه‌ندێك خواردنی وه‌كو شیر و په‌نیر و هێلكه و ماسی وه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ك ئه‌و ڤیتامینه ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له گه‌ڵ كالسیۆم له دروستكردنی ئێسكی جه‌سته.

إرسال تعليق