له ده‌سپێكی وه‌رزی نوێی خولی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیادا، هه‌ردوو یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند و بایرن میونخ له سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانی به یه‌كگه‌یشتن.
له سه‌ره‌تاوه بایرن میونخ به گوشارخستنه سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی، یارییه‌كه‌ی گه‌رموگوڕ كرد، وه به پێشكه‌وتن به گۆڵێك، دواتر به‌هێزكردنی ئه‌نجامه‌كه به گۆڵی دووه‌م، یانه‌ی بایرن كۆنتڕۆڵی خۆی به سه‌ر گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه پیشاندا.
له ده‌سپێكی گێمی دووه‌مدا، یانه‌ی بایرن له پێناو پارێزگاریكردن له ئه‌نجامه‌كه، تا ڕاده‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ ڕاگه‌یشتنه‌وه به یارییه‌كه، لێ هه‌وڵه‌كانی بێ به‌رهه‌م بوون، له دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌ش، یانه‌ی دۆرتمۆند گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش حه‌ماسه‌تێكی گه‌وره‌ی پێبه‌خشین و هێڕشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی بایرن چڕتر كرده‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه.
به‌مه‌ش یانه‌ی بایرن میونخ به ئه‌نجامی (2-1)، نازناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد، وه توانی گرێكوێره سه‌خته‌كه‌ی بكاته‌وه، كه له پێنج یاری ڕابردوویدا له گه‌ڵ دۆرتمۆند، نه‌یتوانیبوو لێی بباته‌وه.

إرسال تعليق