له سه‌روبه‌ندی ڕكێشانی تیروپشك بۆ یانه‌كانی پاڵه‌وانێتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (٢٠١٢ـ٢٠١٣)، ڕۆژنامه‌نووسانی به‌شدار له‌و ئاهه‌نگه‌دا، كه له شاری مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاریاندا به هه‌ڵبژاردنی (ئه‌ندریێس ئینیێستا) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، به باشترین یاریزانی ئه‌وروپی بۆ وه‌رزی (2011-2012)، كه به جیاوازی ته‌نها دوو خاڵ، (19)به‌رامبه‌ر (17) خاڵ، پێش هه‌ریه‌ك له كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و میسی كه‌وت، به‌مه‌ش، خه‌ڵاتی درێسی زێڕین به(ئه‌ندریێس ئینیێستا) به‌خشرا.
هۆكاری دیاریكردنی (ئه‌ندریێس ئینیێستا) له ده‌نگدانی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌و خه‌ڵاته، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی ناوبراو له به‌ده‌ستهێنانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای (2012) لە گەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشكه‌شیكرد، كه ناوبراو تێیدا به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه دیاریكرا، ئه‌گینا له سه‌ر ئاستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، ناوبراو ئاستێكی ئه‌وتۆی پێشكه‌ش نه‌كرد شایەنی باس بێت، چونكه له وه‌رزی ڕابردوودا، هیچ نازناوێكی له گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌برده‌وه، جگه له جامی شای ئیسپانیا نه‌بێت، كه ئه‌ویش گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی نییه له هاوكێشه‌ی ململانێكانی تۆپی پێی ئیسپانییدا.

إرسال تعليق