Ads (728x90)

تاكە شتێک كە "تۆتی" لە ژیانیدا لێی پەشیمانە
سەرەڕای دۆڕانی یانەكەی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، كاپتنی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بە شێوەیەكی بەختەوەر دەركەوت و بۆ ڕاگەیاندنەكان لێدوانیدا.

"فرانسیشكۆ تۆتی" بۆ میدیاكان وتی: بەخێرهێنان و پێشوازی جەماوەر لەناو یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" زۆر كاری تێكردم، ئەو هێمای بۆ ئەوەش كرد، كە ئەو هەڵوێستە وەک یادەوەرییەكی جوان لە بیرگەی مندا دەمێنێتەوە.

ئەستێرە ئیتاڵییەكەی یانەی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەسەر ئەو پێشوازییە گەرمەی هاندەران دوا و دەڵێت: ئەو یاریگایە باوەڕ ناكرێت، ئەو پێشوازییە گەورەیەش خروشێنەر بوو، بۆیە ئەو هەستە تایبەتەی هاندەران وەک بیرەوەرییەكی گەش لە یادگەی مندا دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە پەیوەندینەكردن و یارینەكردنی لە ڕیزەكانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، كاپتنی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی وتی: تاكە شتێک كە نیگەرانم دەكات و پەشیمانم لێی ئەوەیە، كە لە یەکێک لە وێستگەکانی  ژیانی وەرزشیم پەیوەندیم نەكرد بە ڕیزەكانی یانەی شاهانەی ئیسپانیا.

إرسال تعليق