Ads (728x90)

تۆڕی كەناڵەكانی "beIN"ـی وەرزشی موژدەیەكی خۆش بە بینەرانی دەدات
تۆڕی كەناڵەكانی "beIN"ـی وەرزشی، بە شێوەیەكی ڕەسمی هەواڵی گەڕانەوەی بێژەری ئیماڕاتی "عەلی سەعید ئەلكەعبی" بۆ تیمی بێژەرەكانی ڕاگەیاند.

"عەلی سەعید ئەلكەعبی" كە بە یەكێک لە دیارترین ناوەكان دادەنرێت لە بواری بێژەری وەرزشیدا، پێش نزیكەی دوو ساڵ كۆتاییهێنا بە كاركردن لەگەڵ تۆڕی كەناڵەكانی "beIN"ـی وەرزشی.

بە پێی بەیاننامەیەكی ڕەسمی، كە لەسەر هەژماری تۆڕە قەتەڕییەكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكراوەتەوە، موژدەی ئەوە بە بینەرانی دراوە كە: لە دەستپێكی مانگی نیسانی داهاتوو، بێژەری درەوشاوە و خۆشەویستی جەماوەر، "عەلی سەعید ئەلكەعبی" سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بۆ كاركردن لەگەڵمان.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ڕووبەڕوو بوونەوەی دێربی پایتەختی ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەی ڕۆما و لازیۆ لە 3 ـی مانگی نیسانی داهاتوو، دەبێتە یەكەم یاری كە "عەلی سەعید ئەلكەعبی" لە دوای گەڕانەوەی وەک بێژەر دەستبەكار دەبێتەوە.

لای خۆشیەوە، "عەلی سەعید ئەلكەعبی" لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دووپاتی كردووەتەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ كاركردن لەگەڵ تۆڕی كەناڵەكانی "beIN"ـی وەرزشی، سوپاسی هەموو ئەوانەشی كردووە كە هاوكار بوون بەو ئاراستەیە.

إرسال تعليق