Ads (728x90)

سەنگافورە دەوڵەمەندترین شارە لەسەر ئاستی جیهان
بۆ سێیەم جار لەسەریەک، سەنگافورە سەروو لیستی دەوڵەمەندترین شارەكانی دونیای گرتووە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەكی نوێی گۆڤاری "زی ئیكۆنۆمیست ئینتلێگینس یونیت"، ناوی شاری سەنگافورە، کە پایتەختی وڵات سەنگافورەیە، لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی دەوڵەمەندترین شارەكانی دونیا هاتووە، كە پێش هەریەك لە شارەكانی هۆنگ كۆنگ و زیورخ و ژنێف و پاریس كەوتووە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەو ڕیزبەندییەدا، پاشەكشەی شارە بەناوبانگە ئەوروپییەكانە، كە بێجگە لە پاریس، كە تاكە وڵاتی 10 وڵاتە یەكەمەكانی ناو ڕیزبەندییەكەیە، ناوی هیچ شارێكی دیكەی ئەوروپی بەرچاو ناكەوێت.

هۆكاری دابەزینی پلەی وڵاتە ئەوروپییەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی نرخی دراوی یۆرۆ، هاوشانی هەندێک شاری دیكەی ئاسیایی وەک تۆكیۆ، كە بەهۆی دابەزینی نرخی دراوی یەنی یابانی، ناوی لە پلەی 11ـی ڕیزبەندییەكەدا هاتووە.

لە ناوەڕۆكی توێژینەوەكەدا باسی ئەوەش كراوە، كە شارە ئاسیاییەكان بە دەوڵەمەندترین شارەكانی جیهان دادەنرێن لەسەر ئاستی كەلوپەلە بەكارهێنراوەكاندا، لە كاتێكدا شارە ئەوروپییەكان بە دەوڵەمەندترین شارەكانی جیهان دادەنرێن لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییەكانی خۆشگوزەرانی.

إرسال تعليق