Ads (728x90)

ناخۆشترین یادەوەری "ئاندرێس ئینیێستا" لەگەڵ بەرشەلۆنە
وێنەکێشە سەرنجڕکێشەکەی یانەی بەرشلۆنە، "ئاندرێس ئینیێستا"ـی ئیسپانی، ناخۆشترین ساتەوەختی ژیانی خۆی لە ڕیزەکانی بلۆگرانا ئاشکرا کرد.

"ئاندرێس ئینیێستا" لە کاتی ریکلام کردن بۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی، بۆ راگەیاندنەکانی قسەیکرد و وتی: "چوون بۆ یانە بەرشەلۆنە و یارییکردن لەوێ، هیوای زۆرینەی یاریزانەکانە، بەڵام بەلای منەوە ساتێکی قوڕس و ناخۆش بوو."

ناوبراو هەروەها وتی: " بڕیارێکی ئاسان نەبوو بۆ من، کاتێک چوومە یانە کەتەلۆنییەکە، چونکە شوێنی ژیان و خێزانەکەم جێهێشت، ئەوەش بڕیارێکی ناخۆش بوو، چونکە ئەو کات تەمەنم تەنیا 12 ساڵ بوو."

"ئاندرێس ئینیێستا" لە ئێستادا تەمەن 31 ساڵە، لە ساڵی 1996 پەیوەندی بە قوتابخانەی "لاماسیا"ـی تایبەت بەیانە کەتەلۆنییەکەوە کردووە، لە ساڵی لە 2002 ـشەوە لە تیپی یەکەمی یانەی بەرشلۆنەدا یاریی دەکات.

شیاوی وتنە، کە "ئاندرێس ئینیێستا" خاوەن تۆمارێکی دەوڵەمەندە لە دەستکەوت و نازناوی گرنگ و گەورە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

إرسال تعليق