Ads (728x90)

بۆچوونی شەرع سەبارەت بە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان
ساڵانە لە ڕۆژی 8 ی مارس، ژنان لە سەرانسەری دونیا ئاهەنگ دەگێڕن، بەو پێیەی ئەو ڕۆژە وەكو جەژن  تایبەتكراوە بۆ ژنان.

لێرەدا دەبێت ئەوە بزانین، كە لە ئیسلامدا تەنیا 3 جەژن هەن، جەژنی ڕەمەزان، جەژنی قوربان، جەژنی ڕۆژی هەینی.

بەڵام بێجگە لەو 3 جەژنەی لە سەرەوە باسمانكردن، ڕۆژانێک هەن كە تایبەت دەكرێن بە چین و توێژێک و تاكێک لە تاکەکان لە پێكهاتەكانی كۆمەڵگە، وەكو ڕۆژی ئافرەت و ڕۆژی دایک و ڕۆژی خۆشەویستی و تاد.

زانایانی ئیسلام دووپات لەوە دەكەنەوە كە لە ئیسلامدا یەک ڕۆژ تەرخان نەكراوە بۆ ئافرەتان، بەڵكو ئیسلام بایەخ بە ئافرەت دەدات وەک "دایک و خوشک و خێزان و پوور و پلک و داپیرە" بە درێژایی ڕۆژانی ساڵ، نەک تەنیا لە ڕۆژێكی دیاریكراودا.

پێغەمبەری ئازیزمان دەربارەی ئافرەت فەرموویەتی: تەنیا ڕێزدارەكان ڕێز لە ئافرەت دەگرن، تەنیا بێڕێز و ڕیسواكان بێڕێزی بە ئافرەت دەكەن، لە پەیماننامەی مافەكانی مرۆڤیش لە حەجی ماڵئاواییدا لەسەر كێوی "الرحمة" پێغەمبەری خۆشەویستمان (د.خ) دووپاتی لەوە كردەوە، كە دەبێت بە درێژایی ڕۆژانی ساڵ ڕێز لە ئافرەت بگیرێت، هەر لەو كاتەدا حەزرەتی موحەممەد(د.خ) بە سەحابە بەڕێزەكانی فەرموو: ئامۆژگاریتان دەكەم، کە چاوتان لە ژنەكانتان بێت و لەگەڵیان باش بن.

إرسال تعليق