Ads (728x90)

نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی ٢٧١٦ـتان پیرۆز
بەبۆنەی هاتنەوەی یادەوەری نەورۆز، کە هاوکاتە لەگەڵ نوێبوونەوەی ساڵی کوردی ٢٧١٦ و، ژیانەوە و بووژانەوەی سروشتی هەمیشە دڵگیر و دڵڕفێنی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو کوردێکی دڵسۆز دەکەین لە هەر شوێنێکی جیهان بن.

ساڵی ڕابردوو ساڵێکی پڕ لە ناخۆشی و ناڕەحەتی بوو، جۆرەها نەهامەتی و قەیران و دەرد و بەڵا سێبەری ڕەشیان بەسەر هاونیشتیمانیانی ئەو هەرێمەماندا کرد، بە تایبەت پەتای داعش، کە سەدان ڕۆڵەی تێکۆشەری ئەو وڵاتەی شەهید کرد، جەرگی سەدان دایکی سووتاند و سەدان زارۆکیشی لە نازی باوکایەتی بێبەشکرد، چەندین گوند و شاریشی وێران کرد.

ساڵی ٢٧١٥ـی کوردی پڕ بوو لە ڕووداو و کارەساتی نەخوازراو لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانی، کە بیرچوونەوەیان بۆ چەندین نەوەی دوای ئێمەش مەحاڵە، بەڵام دەبێت هەموویان بکەین بە پەند و ئەزموون و وانە و، بە دڵێکی پڕ لە هیواوە بۆ سپێدەیەکی گەش و ئایندەیەکی پڕشنگدار بڕوانین.

لە دەستپێکی نەورۆزی ساڵی ٢٧١٦ـی کوردی، با تەبایی و برایەتی و یەکڕیزیی بکەینە هەوێنی هێزی سەرکەوتن بەسەر لەدیندەرچووەکان و دەجالەکانی داعش.

با ئەو نەورۆزەمان بکەین بە نەورۆزی سڕینەوەی ناکۆکییەکان و گەشەپێدانی یەکێتی و یەکدەنگی و یەکڕەنگی لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانی، با لەو نەورۆزە تازەیەدا بە یەکبوونمان و یەکگرتنمان لە بەرامبەر دوژمنەکانمان و ناحەزانمان، ڕۆحی بەرزەفڕی شەهیدانمان ئاسوودە بکەین و دڵی کەسوکارەکانیان خۆش بکەین.

إرسال تعليق