Ads (728x90)

موسڵمانێک پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین مامۆستا لە جیهان
مامۆستایەكی وانەبێژی موسڵمان، كە خەڵكی وڵاتی كینیایە، ناوی لە لیستی پاڵێوراواندایە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین مامۆستا لەسەر ئاستی جیهان.

مامۆستا كینییەكە، كە ناوی "ئەیوب موحەممەدە"ـە، توانیوویەتی لە ڕێگەی پەیڕەوكردنی ڕێبازێكی فێركردن و پەروەردەكردنی تایبەتەوە، كە پشتیبەستووە بە سنووردانان بۆ توندوتیژی و توندڕەوی، گەنجانی هەرزەكاری وڵاتەکەی لە تاریكایی نەزانی و دواكەوتوویی و دەمارگیرییەوە بگوازێتەوە بۆ ڕۆناكایی زانست و مەعریفە و ڕۆشنبیریی و داهێنان.

ئەو كارەی مامۆستا كینییەكە وایكردووە ناوی لە لیستی باشترین 10 مامۆستا لەسەر ئاستی جیهان تۆمار بكرێت، كە پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی پێشبڕكێی دامەزراوەی "فاركی فاوندیشن"ـی بەڕیتانی.

بەمدواییانە مامۆستا "ئەیوب موحەممەدە" وانەبێژی بابەتی ئایینی لە قوتابخانەی ناوەندی "ئیستلیە" لە شاری "نیڕۆبی" پایتەختی كینیا، لەناو 8 هەزار مامۆستا لە 148 وڵات، كە داواكاریان پێشكەشكردووە بۆ پێشبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین مامۆستا لەسەر ئاستی جیهان، بە یەکێک لە باشترین 10 مامۆستای جیهان دیاریکرا، كە خەڵاتەكە بریتییە لە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.

بڕیار وایە لە ڕۆژی 13 ی مارس ئەمساڵ، لە ئاهەنگێكی تایبەتدا، كە لە دوبەی لە ئیمارات ساز دەكرێت، ناوی براوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە ئاشكرا بكرێت.

شایەنی باسە، مامۆستا "ئەیوب موحەممەد" لە لێدوانێكیدا دەڵێت: من لە شارۆچكەی "واجیر" لە باكوری كینیا دەژیم، كە دواكەوتوویی خەڵکەکەی ماندوو كردووە، تیرۆریش بووەتە هۆكارێک بۆ بڵاوبوونەوەی توندوتیژی و توندڕەوی، بۆیە بڕیامدا خۆم بكەمە نموونەیەک بۆ كۆمەڵگاكەم و كۆمەڵگاكانی دیكەش.

تێبینی/ وێنەی بابەت گوزارشتییە.

إرسال تعليق