Ads (728x90)

ئافرەتێكی باڵاپۆش خەڵاتی "باشترین مامۆستا"ـی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا
ئافرەتێكی باڵاپۆشی موسڵمان، كە پیشەی مامۆستایە و، خەڵكی فەڵەستینە و ناوی "حەنان ئەلحەروب"ـە، خەڵاتی "باشترین مامۆستا"ـی بۆ ساڵی2016 بەدەستهێنا.

پێشبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتی "باشترین مامۆستا" لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن ڕێكخراوی "فاركی فاوندیشن"ـی بەڕیتانییەوە ڕێكخڕاوە.

لە پێشبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتەكەشدا، زیاتر لە هەشت هەزار مامۆستای ژن و پیاو لە هەموو جیهان بەشداربوون.

جێگەی ئاماژەپێدانە، كە خەڵاتەكە بریتییە لە بڕی یەک ملیۆن دۆلار، لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكەشدا، كە لە شاری دوبەی ئیماڕاتییەوە بەڕێوەچوو، نوێنەرە ڕەسمییەكانی بواری پەروەردەیی لە وڵاتانی ئیسلامی و جیهانی ئامادەبوون.

ماوەتەوە بڵێین، كە هەڵبژاردنی خاتوو "حەنان ئەلحەروب" بۆ ئەو خەڵاتە، دەگەڕێتەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەت و كۆشش و توانای بەردەوام لە بواری پەروەردە و فێركردن و پێگەیاندنی قوتابیان، بە تایبەت لە فەڵەستین، كە بە دەست چەندین ئاستەنگی سەخت دەناڵێنێت و، خەڵكەكەی لە دۆخێكی زۆر خراپی هەمەلایەنەدا ژیان بەسەر دەبەن.

إرسال تعليق