"ئاو سەرچاوەی ژیانە"، ئەوە زیادەڕەویی نییە، چونكە ئەو كاتە جەستەی مرۆڤ كارەكانی بە تەواوی ئەدا دەكات، كە بڕی پێویست لە ئاوی دەستبكەوێت.
ئینجا بۆ ئەوەی جەستەی مرۆڤ بتوانێت بە شێوەیەکی نموونەیی كارەكانی جێبەجێ بكات، پێویستی بە بڕی پێویست لە ئاو هەیە، بەڵام لە ماوەكانی شەو و ڕۆژدا هەندێک كات هەن كە باشترە تێیاندا ئاو بخورێتەوە بۆ پشتگیریكردن لە كاركردنی ئەندامەكانی لەش بە شێوەیەکی تەواو.
بۆیە زۆر گرینگە باشترین كاتەكانی ئاو خواردنەوە بزانین، چونكە ئەوە یارمەتی لەش دەدات لە بەدەستهێنانی زۆرترین سوود و قازانج لەو سامانە گرینگەی ژیانی مرۆڤەكان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری "فۆكۆس"ـی ئەڵمانی، شارەزایان ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنەوەی زۆرترین بڕی ئاو ڕاستەوخۆ لە دوای لە خەو هەڵسان، چونكە دەبێتە هۆی پاككردنەوەی لەش لە ژەهرەكان لە پێش نان خواردنی بەیانیان.
وە بۆ ئاسانكردنی كرداری هەرسكردن، پزیشكەكان ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو نیو كاتژمێر پێش هەر ژەمە خواردنێک، وە هەروەها خواردنەوەی پەرداخێک ئاو كاتژمێرێک پاش هەر ژەمە خواردنێک.
ماوەی پێش خەوتنیش بە یەكێک لە كاتە گرینگەكان دادەنرێت بۆ ئاو خواردنەوە، لەوبارەیەوە پزیشكەكان ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنەوەی ئاو پێش كاتژمێرێک لە نووستن، چونكە لە كاتی نووستندا لەشی مرۆڤ بڕێک شلەمەنی لەدەستدەدات بەبێ ئەوەی هەستی پێبكەین.
بە شێوەیەكی گشتی ئەو بڕە ئاوەی مرۆڤ دەیخواتەوە لە ماوەی 24 كاتژمێر، نابێت كەمتر بێت لە دوو لیتر ئاو.

إرسال تعليق