Ads (728x90)

مێژوونووسێكی ئەڵمانی داوا دەكات؛ دانبنرێت بە جەژنەكانی موسڵمانان
مێژوونووسی ئەڵمانی "میشێل بۆرگۆلتا"؛ داوای كرانەوە بە ڕووی پەنابەرە موسڵمانەكان دەكات، كە ئەڵمانیا پێشوازی لێكردوون.

ناوبراو لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ڕاینشا پۆست"ـدا، داننان بە جەژنەكانی ئایینەكانی موسڵمانەكان؛ وەک پشووێکی فەرمی لە ئەڵمانیا؛ بە شتێكی سەرزەمینی واقیع وەسفكرد، چونكە بە بۆچوونی ئەو؛ موسڵمانان ڕێژەیەكی گەورە پێكدێنن لەناو ئەو پەنابەرانەی ڕوویان كردووەتەوە وڵاتەكەی.

"میشێل بۆرگۆلتا" ئەوەشی وت؛ كە بەشداریكردنی زۆرینە لەگەڵ كەمینەیەكی ئیسلامی لە ژیانی گشتیدا؛ بە پێویستییەک بۆ هەڵكردن لەگەڵ پێشهاتەكانی ژیانی سەردەم وەسفكرد.

ناوبراو كە مامۆستای مێژووی كۆچ و چەرخەكانی ناوەڕاستە لە زانكۆی "هەمبۆڵدت"ـی ئەڵمانی؛ ،داوای كردنەوەی گفتوگۆیەكی فراونی كرد سەبارەت بە ژیانی كۆمەڵگایی هاوبەش لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەرە موسڵمانەكان؛ كە لە هاوینی ڕابردووەوە ڕوویان كردووەتەوە وڵاتەكەی.

"میشێل بۆرگۆلتا" دەڵێت؛ بە دڵنیاییەوە ناتوانین سەربكەوین لە ڕاکێشان و تێكەڵاوبوونی كۆچبەر و پەنابەرەكان؛ كە ڕوویان كردووەتەوە وڵاتەكەمان و؛ ناشتوانین سوودیان لێوەربگرین و ئەوانیش سوود لە ئێمە ببینن؛ مەگەر گۆڕانكارییەک لە سروشتی ژیانی خۆمان دروستبكەین، بۆیە دەبێت لەپاڵ جەژنە نەتەوەیی و مەسیحییەكان؛ جەژنەكانی موسڵمانانیش ببن بە پشووی فەرمی لە ئەڵمانیا.

إرسال تعليق