Ads (728x90)

گەورە كۆمپانیا ئیتاڵییەكان؛ جلوبەرگی تایبەت بە موسڵمانان دیزاین دەکەن
كۆمپانیای جلوبەرگی ئیتاڵی “دۆڵتشی ئاند گابانا“؛ کە لەسەر ئاستی جیهانیدا پۆڵێنبەند کراوە؛ لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاند؛ بۆ لەمەودوا جلوبەرگی تایبەت بە موسڵمانان دیزاین دەکەن.

كۆمپانیاكە ڕایانگەیاندووە؛ هەر موسڵمانێک ئارەزووی بینینی مۆدێلی جلوبەرگەكان دەكات؛ با بچێتە سەر پەڕەی تایبەتی كۆمپانیاكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئینیستگرام“؛ بۆ ئەوەی نوێترین مۆدێلی جلوبەرگەكان ببینێت.

كۆمپانیاكە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە؛ كە ڕەنگە تایبەتەكانی ئافرەتان لە جلوبەرگەكانیدا؛ بریتییە لە ڕەنگی ڕەش و ڕەنگی ئاڵتوونی ؛ کە کوالێتییەکەی زۆر بەرزە و لە قوماشی ئاوریشمی سروشتیی ئیتاڵی دروستدەکرێت، هەموو جلوبەرگەكانیش لەسەر شێوازی خۆرهەڵاتین، هەموو ئافرەتێكیش دەتوانێت بیانپۆشێت.

شایەنی باسە؛ ئیتاڵیا یەكێكە لەو وڵاتانەی جیهان؛ كە داواكارییەكان تێیدا زۆرن بۆ قەدەغەكردنی ئافرەتانی موسڵمان لە پۆشینی حیجاب.

إرسال تعليق