Ads (728x90)

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خوێندنەوە لە ژێر ڕۆشنایی قوڕئان و زانست
یەكەم دەقی قوڕئانی؛ كە دابەزیووەتە سەر پێغەمبەری مرۆڤایەتی؛ حەزرەتی موحەممەد ؛ ئایەتی (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ)ـە، تێیدا خوای گەورە فەرمان دەدات بەخوێندنەوە، دیارە ئەوەش ئاماژەیە بۆ بوونی پەیوەندییەكی گەورەی خوێندنەوە بە داهاتووی پڕشنگداری مرۆڤ.

لەو سۆنگەیەوە؛ زانایانی سەردەم دوای چەندین توێژینەوەی گرینگ؛ گەیشتوونەتە سەرەنجامی زۆر سەرسوڕهێنەر و؛ بۆیان ساخبووەتەوە؛ كە خوێندنەوە دەبێتە هۆكاری سوودمەندبوونی خوێنەر بە كۆمەڵێک سوود؛ لەوانە:

¨ زانایان بوونی پەیوەندییەكیان بۆ دەرکەوتووە لە نێوان ئەو تەمەنەی منداڵ تێیدا دەست بە خوێندنەوە دەكات؛ وە لە نێوان گەشەكردنی زیرەكییەكەی، بەوەی دەتواندرێت لە حەوتەم ساڵی تەمەنی منداڵ تێبینی ئەوە بكرێت.
¨ گەشەكردنی تواناكانی دەربڕین و تێگەیشتن لە دەقە نووسراوەكان.
¨ خوێندنەوە یەكێكە لە شێوە گرینگەكان لە چالاكی قسەكردن؛ كە پەیوەستییەكی بەهێزیی هەیە لەگەڵ دەربڕین و تێگەیشتن لە قسە و گفتوگۆ.
¨ فراوانبوونی قەبارەی دەستەواژە زمانەوانییەكان و؛ باشتر بوونی بە شێوەیەکی زۆر باش.
¨ مەعریفەی مرۆڤ زیاتر دەكات.
¨ مێشكی مرۆڤ دەپارێزێت لە زۆر لە نەخۆشییەكان، وەک نەخۆشی زەهایمەر.
¨ كاتێک مرۆڤ دەخوێنێتەوە؛ چالاكی مێشكی زیاتر دەبێت و لەسەر ئەو حاڵەدەمێنێتەوە، كە ئەوەش وا دەكات حاڵەتە گشتییەكەی باشتر بێت، بە شێوەیەکی گشتیش ماوەی تەمەنی گەنجێتی درێژ دەكات.

إرسال تعليق