Ads (728x90)

بەپەلە | زێنەدین زێدان وەک ڕاهێنەری نوێی ڕیال مەدرید دیاریکرا


کەمێک پێش ئێستا؛ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا؛ کە لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"؛ سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید ئەفسانە و ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی جیهانی؛ "زێنەدین زێدان"ـی وەک ڕاهێنەری نوێی ڕیال مەدرید ناساند.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا؛ سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری ئەنجوومەنی یانەکەی بە کۆتاییهپێهێنانی ئەرکی "ڕافایل بینیتێز" لە مەشقدانەوەی یانەکە بە ئامادەبووان ڕاگەیاند.

لای خۆشییەوە "زێنەدین زێدان" لە وتەیەکی کورتدا؛ سوپاسی متمانەی هەموو لایەکی کرد و ڕایگەیاند؛ لە بەیاانی دووشەممەوە دەستبەکار دەبێت لە ئەرکەکەی وەک ڕاهێنەری نوێی ڕیال مەدرید.

شایەنی باسە؛ دوای ئەنجامە خراپەکانی "ڕافایل بینیتێز" لەگەڵ یانەکەدا؛ هاندەران و بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدریدی ناچار کرد لەو ئەرکەی دووربخرێتەوە.

إرسال تعليق