Ads (728x90)

هەموو بەکارهێنەرێک، نابێت ئەو پێنج شتە لە فەیسبووک بڵاوبكاتەوە
بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک، باوەڕیان وایە كە ئازادی ڕەهایان هەیە لە بڵاوكردنەوەی هەر شتێک لە هەژمارەكانیان، ئەوەش لە توێژینەوەیەكدا ڕەتكراوەتەوە، كە پێگەی "هافنتگۆن پۆست" ئامادەیكردووە.

پێگەكە بە پشتبەستن بە دەرەنجامی توێژینەوەكەیان، باس لە سەرەنجامی بڵاوكردنەوەی بڵاوکردنەوەی پێنج شت لە فەیسبووک دەكەن، بۆیە با پێكەوە بزانین كە ئەو شتانە چین، كە نابێت لە فەیسبووک بڵاویان بكەینەوە.

یەكەم | ژمارەی مۆبایل، چونكە ژمارەی مۆبایل بە تایبەتمەندییە گرینگەكان دەژمێردرێت، كە نابێت بڵاوبكرێتەوە، بە تایبەت ئەگەر پێشتر ئەو ژمارە مۆبایلەت لە كاراكردن و ئەكتیڤكردنی هەژمارەكانت بەكارهێنابوو، چونكە توێژینەوەكەی پێگەی"هافنتگۆن پۆست" ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە چەتە هاككەرەكان لە توانایاندا هەیە ژمارە مۆبایلەكەت بەكاربێنن لە دزینی هەژمارەكانت.

دووەم | وادەی جێهێشتنی ماڵەوەت، چونكە ڕاگەیاندنی ڕۆیشتنت بۆ شوێنێک و جێهێشتنی ماڵەوە بە ڕێگەی پۆستێک لەسەر پڕۆفایلەكەت لە فەیسبووک، دەبێتە هۆكارێک بۆ ئەوەی دزیت لێبكرێت، چونكە چەند حاڵەتێکی لەوشێوەیە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا ڕوویانداوە.

سێیەم | باری كۆمەڵایەتیت، چونكە خەڵكانێک هەن باری كۆمەڵایەتیت بە دەرفەت دەزانن بۆ لێدان لە كەسایەتییەكەت، بە تایبەت ئەگەر تۆ بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕ ببیت، چونكە پسپۆڕانی بواری سیكوێرتی دەڵێن، نابێت هەموو كەسێك لە باری كۆمەڵایەتی و سۆزداریت بە ئاگا بێت، ئەوەش لە پێناو زامنكردنی سەقامگیری لە ژیانی تایبەتی خۆتدا.

چوارەم | بۆچوونی سیاسیت، چونكە ئەگەر تۆ لە وڵاتێكدا دەژیت كە ڕێز لە دیموكراسی و ئازادی ڕادەربڕین ناگرێت، باشتر وایە بۆچوونی سیاسی بەرهەڵستكارانەی خۆت بە ئاشكرا بڵاو نەكەیتەوە، بە تایبەت نابێت بۆچوونەكانت بە زمانێكی توند پۆست بكەیت، چونكە سەلمێنراوە كە دەزگا سیخوڕییەكان سانسۆرت دەخەنە سەر.

پێنجەم | دانپێدانانەكانت، نابێت دانپێدانانی خۆت لەسەر هەر بابەتێك پۆست بكەیت، مەگەر بە خۆت بەرپرسیارییەكەی لە ئەستۆ بگریت، چونكە ئەگەر دانپێدانانێكی خۆت پۆستكرد و پاشان پەشیمان. بوویتەوە و سڕیتەوە، لە ئەرشیفی فەیسبووکدا هەر دەمێنێتەوە، هەر كاتێکیش پێویست بكات لەلایەن دەستگاكانی دادوەری دەكرێن بە بەڵگە لە دژی خۆت.

إرسال تعليق