Ads (728x90)

نوێترین دۆزینەوەی پزیشكی لەسەر زیانەكانی جگەرەكێشان
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی؛ دۆزینەوەیەكی تازە لەسەر زیانەكانی جگەرەكێشان ئاشكرا دەكات، كە پێویستە جگەرەكێشەكان هەڵوەستەی جیددی لەسەر بكەن و بیكەنە وێستگەیەكی ڕاستەقینە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان.

توێژینەوە پزیشكییەكە دەریدەخات؛ كە جگەرەكێشەكان زیاتر لە هەر توێژێكی دیكە میکڕۆبکوژەکان بەكاردێنن، ئەوەش دابێكی خراپە، كە لەوانەیە بە ڕێگەی بەهێزكردنی بەرەنگاربوونەوەی میکڕۆبکوژەکان ئەوپەڕی زیانی تەندروستی لەسەر تەندروستییەكەیان دروستبكات.

توێژینەوەكانیش؛ كە لەو ڕووەوە ئەنجامدراون؛ ڕوونیدەكەنەوە؛ كە جگەرەكێشەكان بە ڕێژەی 20 تا 30% مەترسی تووشبوونیان لەسەرە لە وەرگرتنی ڕێنمایی پزیشكی بە بەراورد بەو كەسانەی جگەرە ناكێشن، ئەوە لەو كاتەی وەرگرتنی ڕێنماییەكە پەیوەست دەبێت بە چارەسەركردنی هەوكردنەكان.

هەر پەیوەند بەو بابەتەوە؛ سەرۆكی تیمی توێژینەوە لە زانكۆی "نیو برۆنزویک"ـی ئەمریكی، "مایكڵ شتاینبرگ" دەڵێت: بەكارهێنانی نەگونجاوی میکڕۆبکوژەکان ڕێگە بە بەكتریاکان دەدات بەرەنگاربوونەوەی ئەو میکڕۆبکوژانە پەرە پێبدات، ئەوەش وا دەكات بە تێپەڕبوونی كات ئەو دەرمانانە كەمترین كاریگەریان هەبێت.

إرسال تعليق