Ads (728x90)

ئەكتەرێكی بەناوبانگی ئەمریكی: “موسڵمانان بوونەتە ڕەشپێستە نوێیەکانی ئەمریكا“
ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی، “ساموێل جاكسۆن“، لە وەسفكردنی ئەو دۆخە دوژمنكارییەی موسڵمانان تێیدا دەژین دەڵێت: “موسڵمانان بوونەتە ڕەشپێستە نوێیەکانی ئەمریكا“.

ئەو ئەكتەرە ئەمریكییە؛ كە تەمەنی 67 ساڵە و یەكێک بووە لە ئەستێرەكانی هۆڵیۆد؛، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “هۆڵیۆد ڕێپۆرتەر“ ئاماژە بەوە دەدات؛ كە لێدوانەكانی “دۆناڵد ترامپ“؛ كە ململانێ دەكات بۆ خۆپاڵاوتن لەسەر پشكی پارتی كۆماری بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2016، دۆخی تەفڕەقە و دوژمنكاری لە دژی موسڵمانان و دەستدرێژیكردنە سەر مزگەوتەكانی بەهێزتر كرد.

“ساموێل جاكسۆن“ لە كۆمێنتی لەسەر لێدوانی سیاسیەكان لە دژی موسڵمانان دەڵێت: “ئەمریكییەكان لە پاش ئەو لێدوانانە، بیانوویان دەستكەوت بۆ گومانكردن لە هاوسێ و هاوڕێ موسڵمانەكانیان، چونكە “موسڵمانان بوونەتە ڕەشپێستە نوێیەکانی ئەمریكا“.

إرسال تعليق