Ads (728x90)

پێنج تایبەتمەندی "شاراوە" لە مۆبایلەكانی سامسۆنگ گالاكسی
مۆبایلەكانی سامسۆنگ گالاكسی چەندین تایبەتمەندی جیاوازیان تێدایە، كە لەوانەیە بەكارهێنەران ئاگاداریان پێی نەبێ، بەڵام ئێمە لێرەدا ئاماژە بە پێنج تایبەتمەندی "شاراوە" دەدەین.

گرنگترین ئەو پێنج تایبەتمەندییانەی بەكارهێنەران نایزانن لە مۆبایلەكانی سامسۆنگ گالاكسی:

یەکەم | كارپێكردنی زیاتر لە پڕۆگرامێک لە یەككاتدا، بۆ ئەكتیڤكردنی ئەو تایبەتمەندییەش، دەبێت بەكارهێنەر بچێتە سەر بەشی ئامادەكارییەكان، ئینجا بەشی شاشە هەڵدەبژێرێت، لەوێش " شاشات متعددە" هەڵدەبژێرێت.

دووەم | گەڕان بە دوای مۆبایلی ونبوو، ئەویش بە ڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەی لە هەموو جۆرەكانی مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی دەستەبەر كراوە، بەڵام دەبێت بەكارهێنەر ئەو تایبەتمەندییە لە بەشی ئامادەكارییەكان لە "التحكم عن بعد" كارا بكرێت.

سێیەم | بەكارهێنانی پەنجەمۆر، كە زۆربەی بەكارهێنەران دەیزانن و دەتواندرێت لە مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی S5 كارا بكرێت، بێجگە لەوەی دەتواندرێت لە داخستنی شاشە بەكاربهێنرێت لە پێناو پاراستنی داتا و زانیارییەكان بە شێوەیەکی باشتر.

چوارەم | وێنەگرتنی شاشە بەبێ داگرتنی دوگمەی "سكرین شۆت"، مۆبایلەكانی سامسۆنگ گالاكسی تایبەتمەندی ئەوەیان تێدایە كە بەكارهێنەر دەتوانێت وێنەی شاشە بگرێت بە ڕێگەی جووڵاندنی دەست لەسەر هەستەوەرەكانی پێشەوەی مۆبایل، بۆ كارا كردنی ئەو تایبەتمەندییەش، دەبێت بەكارهێنەر ئەو كارانە بكات: بچێتە سەر بەشی ئامادەكارییەكان، ئینجا "التحكم" هەڵبژێرێت.

پێنجەم | بەكارهێنانی مۆبایل لە كاتی كردنە دەستی دەستەوانە، ئەو تایبەتمەندییە ڕێگەت پێدەدات لە كاتی لە دەستكردنی دەستەوانە، بەبێ كێشە مۆبایلەكەت بەكاربهێنی، كاری تایبەتمەندییەكە لەو حاڵەتەدا ئەوەیە كە كار دەكات بۆ زیادكردنی هەستیاری شاشە بۆ ئەوپەڕی ئاست، بۆ كارا كردنی ئەو تایبەتمەندییەش دەبێت بەكارهێنەر بچێتە سەر بەشی ئامادەكارییەكان ئینجا هەڵبژاردنی "جهازی" ئینجا هەڵبژاردنی  "حساسیة اللمس العالیة".

إرسال تعليق