Ads (728x90)

بەرهەمێکی جوانی "سامی یوسف" بۆ ستایشی ئال و بەیتی پێغەمبەر
هونەرمەندی ناسراو و بەناوبانگی جیهانی؛ "سامی یوسف"؛ كە خۆی تێكست بۆ بەرهەمەكانی دەنووسێت و؛ هەر خۆشی ئاوازیان بۆ دادەنێت و؛ تێیاندا ستایشی بەها بەرز و جوانەكانی ئایینی ئیسلام دەكات، نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوكردەوە.

بەرهەمە تازەكەی "سامی یوسف"؛ کە بە ناونیشانی "لە بەهەشتدا ڕووبارێک هەیە" بڵاوكراوەتەوە؛ ستایشی ئال و بەیتی پێغەمبەر (د.خ) دەكات.

شیاوی وتنە كە "سامی یوسف" بە یەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندە موسڵمانەكان دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان؛ كە بە هەموو زمانەكان بەرهەمەكانی دەڕازێنێتەوە، هەروەک یەكێكە لە نووسەر و ئاوازدانەرە بەناوبانگەكان، وانەی ئاوازدانانیشی لەلای چەندین ئاوازدانەری بەناوبانگ خوێندووە.

إرسال تعليق