پێغەمبەری خۆشەویستمان؛ حەزرەتی موحەممەد ﷺ ؛ لە فەرموودەیەکیدا دەفەرمووێت: "الدین المعاملة"، واتا: مامەڵەکردن و ئەتەکێت و ڕەفتار و شێوازی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ خەڵک؛ پێوەر و گرەنتییە بۆ ناسینی لایەنی ئایینی مرۆڤ.
شارەزایان لە سۆنگەی ئەو فەرموودەیەی حەزرەت ﷺ ؛ دەکەنە تەوەرەیەکی بنەڕەتی لە کاری توێژینەوەیەکیاندا؛ بەوەی پاش عەوداڵ بوون بۆ دەستکەوتنی شێوازێک بۆ ناسینەوەی کەسایەتی ڕاستەقینەی هەر کەسێک، سەرکەوتوو بوونە لە بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەیان و؛ دۆزینەوەی شێوازێکی زۆر بەهێز بۆ ناساندنی کەسایەتی ڕاستەقینەی هەر کەسێک.
ئینجا ئەگەر بتەوێ هەقیقەتی هەر کەسێکت بۆ دەربکەوێ؛ زۆر شێواز هەن ئەو مەبەستەت بۆ بەدیدێنن، بەڵام زانایانی مرۆڤناسیی شێوازێکی زۆر ناوازەیان دیاریکردووە بۆ ناسینەوەی ئەتەکێت و تایبەتمەندیی مامەڵەکردن لە هەر مرۆڤێک.
شارەزایان بە پشتبەستن بە چەندین تیۆری دەروونیی و گەڵاڵەکردن و تاوتووێکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ؛ پاشان بەراوردکردنی بە شێوازە پڕاکتیکییەکان، توانیان شێوازێکی نایاب دیاریبکەن و؛ لەو ڕووەوە دەڵێن: "بۆ زانینی هەقیقەتی هەر کەسێک؛ پێویستە بڕوانیتە ئەو شێوازەی مامەڵەی پێ لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە لە خۆی بێهێزترن".
پسپۆڕان پوختەی ئەو بابەتە گەڵاڵەکراوە دەخەنەڕوو و ئاماژە بەوە دەدەن؛ کە ئەو کەسەی بە خۆهەڵکێشان و بە سووکایەتیپێکردن مامەڵە لەگەڵ کەسانی بێدەستەڵات و هەژار و کەسانی لە خوار خۆی دەکات؛ شایەنی متمانەپێکردن نییە؛ چونکە کاتێک پەیوەندیت لەگەڵی کۆتییپێهات؛ هەمان هەڵسوکەوتیش لەگەڵ تۆ دەکات.
لە ڕاستییدا بۆچوون و تێڕوانینێکی گرینگە، کە گونجاو و یەکانگیرە لەگەڵ بنچینە و پرەنسیپە ئایینیەکانیش، ئەوەتا پێغەمبەری خۆشەویستمان؛ حەزرەتی موحەممەدﷺ لەو فەرموودەیە و چەندین ڕێنمایی دیکەدا؛ دەمانخاتە سەر ڕێچکەی ناسینەوەی هەقیقەتی هەر کەسێک.
بەو هیوایەی هونەرێکی قەبوڵکراو و ستایشکراو بەکاربێنین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر کەسێک، بەبێ لەبەرچاوگرتنی کەسایەتی و تایبەتمەندی و پایە جیاوازەکانیان.

إرسال تعليق