Ads (728x90)

نهێنی شەپقە بچووکەکەی جوولەکەکانت زانیووە؟!
زانراوە؛ کە جوولەکە توندڕەوەکان شەپقەیەکی بچووک لەسەر سەریان دادەنێن؛ بەڵام ئایا زانیووتە ئەوە چ ڕاڤەیەک لەخۆدەگرێت؟!؛ یان دەبێت نهێنی ئەو کارەیان چی بێت؟!.

ئەو کڵاوەی جووەکان لەسەر سەریان دادەنێن؛ پێی دەڵێن "کیباهـ"، زۆربەی پیاوە توندڕەوەکانی جوولەکە دەیخەنە سەر سەریان، بەڵام بە زۆری وایە ژنەکانیان بەکاریناهێنن؛ بە گوێرەی بیروباوەڕیشیان؛ کە لە کتێبی "تەلمۆد"ـدا باسکراوە؛ واتای ئەوە دەگەیەنێت: "سەری خۆت دابپۆشە؛ بۆ ئەوەی تووڕەیی ئاسمان لەسەر تۆ نەبێت".

لەسەرەتادا ئەو شەپقەیە فەڕیزەیەکی سەرەکی بووە لە کاتی ئەنجامدانی پەرستشە ئایینیەکان، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات؛ داپۆشینی سەر بوو بە نەریتێک؛ کە مانایەکی قووڵ لەخۆدەگرێت بەلای جوولەکە توندڕەوەکانەوە.

ئەو شەپقەیە بە بیر خاوەنەکەی دێنێتەوە "ئەو کەسەی لەسەری ناوە"؛ کە ئەو لە چوارچێوەی ئایینی "یەهوود"ـی دایە و؛ پێویستە لەسەری ئەرک و حوکمە شەرعییەکانی جوولەکە جێبەجێ بکات.

هەروەک لە ئێستادا جوولەکە توندڕەوەکان شەپقەی شێوە جیاواز بەکاردەهێنن؛ بەوەی ئەو جوولەکانەی بە "حاردیم" ناسراون؛ شەپقەی ڕەش بەکاردێنن، بەڵام ئەو شەپقانەی بە ڕەنگی جیاواز نەخشێنراون؛ لەلایەن جوولەکە دیندارەکانەوە بەکاردەهێنرێن؛ ئەوانەی خاوەن ئاراستەی نەتەوەیین.

إرسال تعليق