Ads (728x90)

نانخواردن لە درەنگانێکی شەو زۆر زیانبەخشە
نانخواردن لە درەنگانێکی شەو بە شتێکی خراپ دادەنرێت؛ کە کێشی لەش زیاد دەکات، هەروەکو زیان بە کرداری هەرسکردن دەگەیەنێت.

بەڵام وەک دەردەکەوێت؛ زیانی زۆرتر بە مرۆڤ دەگەیەنێت، کە تا ئاستی تووشبوونی مرۆڤ بە گەمژەیی دەڕوات، لەوبارەیەوە توێژەران لە زانکۆی "کالیفۆرنیا" دەڵێن؛ چوون بەرەو بەفرگر لە درەنگانێکی شەو بۆ نانخواردن؛ زیان بە بیرگەی مرۆڤ دەگەیەنێت.

توێژەران گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی؛ کە نانخواردن لە درەنگانێکی شەو دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەی مرۆڤ لە کاتی خەوتندا خواردن هەرس بکات، ئەوەش زیان دەگەیەنێت بە بەشێک لە مێشک بەناوی "قرن ئامۆن"، ئەو بەشەی مێشکیش کۆنتڕۆڵی بیرگە دەکات.

ئامادەکەری توێژینەوەکە "داون لۆوهـ " دەڵێت؛ بە بەڵگە بۆمان ساخبووەتەوە کە نانخواردن لە درەنگانێکی شەو؛ کاریگەری دوور مەودای دەبێت لەسەر ئاستی فێربوون و بەهێزی یادگەی مرۆڤ.

إرسال تعليق