ئاژانسی خۆراكی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: هه‌شت له سه‌ر یه‌كی دانیشتووانی جیهان به ده‌ست كه‌می درێژخایه‌نی خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئاژانسه‌كه هۆشداریداوه له‌وه‌ی، كه ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی برسییه‌تی به‌دیهاتووه، له ماوه‌ی ساڵانی (2007-2008)، له پاشه‌كشه‌دایه، له‌و كاته‌وه‌ی كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی خۆراك، كاری ئاشووب و ئاژاوه‌گێری له ژماره‌یه‌ك له ووڵاته هه‌ژاره‌كاندا دروستكرد.
له نوێترین ڕاپۆرتیشییدا سه‌باره‌ت به نه‌مانی ئاسایشی خۆراك، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی خه‌مڵاندووه، كه (868) ملیۆن كه‌س، له ماوه‌ی ساڵانی (2010-2012)، به ده‌ست برسێتی ناڵاندوویانه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی (12.5%) ی كۆی دانیشتووانی جیهان، وه‌كو ده‌ریشده‌كه‌وێت، ئه‌و ژماره‌یه، كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ڕێژه‌ی برسیبووان ده‌رده‌خات، به به‌راورد له گه‌ڵ ماوه‌ی ساڵانی (1990-1992)، كه له‌و ماوه‌یه‌دا، ڕێژه‌ی برسیبووان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س بووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌یكرده نزیكه‌ی (18.6%) ی كۆی دانیشتووانی جیهان له‌و ده‌مه‌دا.
(جۆزیه غرازیانۆ) به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ ده‌ڵێت: ئه‌و ژمارانه باشترن له‌و ژمارانه‌ی پێشووتر کە له لامان هه‌بوون، لێ هێشتاش كه‌سێك له نێو هه‌ر هه‌شت كه‌سدا، كه به ده‌ست برسییه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه‌ش جێی قه‌بولكردن نییه، به تایبه‌ت كه ئێستا ئێمه له جیهانێكدا ده‌ژین گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه‌ده‌بینێت.
ئه‌و هۆشداریدا له‌وه‌ی، كه گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتنی وه‌دیهاتوو له هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی برسییه‌تی، له ساڵی (2006) دا بوو، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه دابه‌زینی نرخه‌كانی خۆراكیش به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام له گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی خۆراك و سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری، كه له دوای ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌دا هات، قه‌باره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه وه‌دیهاتووه، به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ڕۆیشت.
شایه‌نی باسه، به هۆی ئه‌و ووشكه‌ساڵییه‌ی له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه ئه‌مریكا و ڕوسیا و گه‌وره ووڵاته هه‌نارده‌كاره‌كان په‌یدابووه، نرخی كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه،لای خۆشییه‌وه.
ڕێكخراوی (فاو) پێشبینیكردووه، كه نرخه‌كان له نزیك ئه‌و ئاستانه‌وه بن، كه له ماوه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری جیهانی ساڵی (2008) دا ڕوویاندا.

إرسال تعليق