(زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیج) یاریزانی سویدی یانه‌ی (پاریس سان جێرمان) ی فه‌ڕه‌نسی، خه‌ڵاتی پێی زێڕینی بۆ ئه‌مساڵ (2012) به‌ده‌ستهێنا، كه ساڵانه به‌و یاریزانه ده‌به‌خشرێت، كه ته‌مه‌نی له (29) ساڵ به‌سه‌ره‌وه بێت، وه‌كو پاداشتێكیش له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندووبوون و دره‌وشانه‌وه‌ی له گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌ی، ئه‌مساڵ ناوبراو ده‌ستنیشانكرا بۆ ئه‌و خه‌ڵاته.
(زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیج) كه ته‌مه‌نی (31) ساڵه، پێش هه‌ریه‌ك له (ئه‌ندریا پێرلۆی ئیتاڵی و شاڤی هێرناندزی ئیسپانی) كه‌وت، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی گرینگی تر له ماوه‌ی ژیانی پیشه‌گه‌رییانه و وه‌رزشییانه‌ی خۆی، كه پڕه له نازناو و خه‌ڵات و ده‌ستكه‌وتی گرانبه‌ها و، جێپه‌نجه‌ی خۆی له گه‌وره یانه‌كانی جیهانی وه‌كو: ئه‌یاكس و یۆڤانتۆس و ئینته‌رمیلان و بارسا و پاریس سان جێرمان نه‌خشاندووه، له ڕاستییدا (زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیج) یاریزانێكی مه‌زنه و ئه‌سته‌مه له جیهانی تۆپی پێدا له بیر بكرێت.

إرسال تعليق