توێژینەوە و ڕاپرسییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یكردووه بۆ ئه‌وه‌ی، كه به‌خته‌وه‌رترین دروستكراوانی خودا، له‌و كه‌سانه‌ن، كه نیشته‌جێی ووڵاته هه‌ژاره‌كانن، به‌وه‌ی ووڵاتانی ئه‌مریكای لاتینی و كاریبی، له سه‌رووی لیسته‌كه‌وه دێن، كه (115) ووڵات له‌خۆده‌گرێت، وه كۆستاریكا له پێشه‌نگی لیسته‌كه‌وه دێت، له كاتێكدا سێ ووڵاتی كه‌نداو، له لیستی به‌دبه‌ختترین ووڵاتانی جیهان دێن، كه ئه‌وانیش بریتین له قه‌ته‌ڕ و كوێت و به‌حرێن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی (سی ئێن ئێن) ی عه‌ڕه‌بی، نیشانده‌ری توێژینه‌وه‌كه، كه (دامه‌زراوه‌ی ئابووری نوێ) ئه‌نجامیداوه و باره‌گاكه‌ی له شاری له‌نده‌نه، پشتده‌به‌ستێت به خۆشگوزه‌رانی تاك، به‌وه‌ی چێژ له ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ر و خاوه‌ن مانا بۆ ژینگه بكات.
ڕاپرسییه به‌ڕیتانییه‌كه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه هۆكاری خۆشبه‌ختی تاك و چێژوه‌رگرتنی له ژیانێكی درێژ و باشترین شێوه‌ی گوزه‌ران و دۆست له گه‌ڵ ژینگه، وابه‌ست نییه به شوێنی نیشته‌جێبوونی له ووڵاته پێشكه‌وتوو و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.
(نی‌ك ماركس) دامه‌زرێنه‌ری (نیشانده‌ری ئه‌ستێره‌ی به‌خته‌وه‌ر)، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسییدا ده‌ڵێت: نیشانده‌ره‌كه ئه‌وه ده‌پێوێت كه ڕاسته، ژیانێكی درێژ و به‌خته‌وه‌ر، واته ژیانێكی به كه‌ڕامه‌ت له داهاتوودا.
شایه‌نی باسه (7) ووڵات له ووڵاتانی ئه‌مریكای لاتین و كاریبی، له حه‌وت پله‌كانی یه‌كه‌م دێن له لیستی دیارترین (10) ووڵات.
له پله‌ی یه‌كه‌م، دانیشتووانی (كۆستاریكا) وه‌كو به‌خته‌وه‌رترین گه‌لانی جیهان هاتوون، كه چێژ له ته‌مه‌ندرێژی وه‌رده‌گرن، له دوای ئه‌ویش، هه‌ریه‌ك له: ڤێتنام و كۆلۆمبیا و پیلێز و سلڤادۆر و جامایكا و په‌نه‌ما و نیكاراگوا و ڤه‌نزوێلا دێن.
له كاتێكدا، دانیشتووانی ووڵاتی (بۆتسوانا)، له خواره‌وه‌ی لیستی ئه‌و ووڵاتانه‌یه، كه زۆرترین حاڵه‌تی خه‌مۆكی و به‌دبه‌ختی تێدایه، كه به هه‌مان شێوه، ناوی سێ ووڵاتی ووڵاتی كه‌نداوی عه‌ڕه‌بی تێدایه، كه ئه‌وانیش بریتین له قه‌ته‌ڕ و كوێت و به‌حرێن.

إرسال تعليق