له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی (وێستهام یونایتد)، لە دوا گەڕی خولی ئینگلیزی (پرێمه‌رلیگ)، كاتێك (عادل تاعرابت) گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی (كوینز پارك ڕێنجه‌رز) تۆمار كرد، به دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش، هه‌موو ته‌ماشاكەرانی یارییه‌كه‌ی سه‌رسامكرد، كاتێك دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه، هه‌ڵسا به به‌رزكردنه‌وه‌ی درێسه‌كه‌ی له پێشه‌وه، به‌مه‌ش درێسی ژێره‌وه‌ی یاریزانەکە به‌دیاركه‌وت، كه بە ئینگلیزی له سه‌ری نووسرابوو (i love allah)، واته من خوام خۆش ده‌وێ، ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست بوو له دژی ئه‌و سووكایه‌تییانه‌ی له ووڵاتانی خۆرئاوا به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كانی ئیسلام ده‌كرێن.
وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی (عادل تاعرابت) له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو دابه‌زێندرا، ئه‌و كارته زه‌رده‌ش، كه ناوبژیوان وه‌كو سزایه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی (عادل تاعرابت) به ڕوویدا به‌رزیكرده‌وه، له لایه‌ن به‌شداربووانی ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه به بێبه‌ها وه‌سفكرا، به به‌راورد به‌و په‌یامه‌ی كه (عادل تاعرابت) بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌زانن چ مه‌غزایه‌كی تێدایه.

إرسال تعليق