له ڕاگه‌یانراوێكدا، گۆڤاری (فڕانس فتبۆڵ) ی فه‌ڕه‌نسی كه ساڵانه هه‌ڵده‌ستێت به به‌خشینی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین به باشترین یاریزانی جیهان، لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی بۆ ساڵی (2012) بڵاوکردەوە، كه (23) یاریزان له‌خۆده‌گرێت.
له لیسته‌كه‌دا، ناوی شه‌ش یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هاتووه، كه ئه‌مانه‌ن: (ڕۆناڵدۆ، بنزیمه، ئۆزیل، ئه‌ڵۆنسۆ، كاسیاس، ڕامۆس)، هه‌روه‌ها ناوی پێنج یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیش هاتووه، كه ئه‌مانه‌ن: (پیكێ، بۆسكێتس، ئینیێستا، شاڤی، میسی)، هه‌روه‌كو له‌و لیسته‌دا ناوی (ڕادیمێل فالكاو) یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیش هاتووه.
به گوێره‌ی شیكاری چاودێره وه‌رزشییه‌كان، (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) چانسی زیاتری هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه، به‌و پێیه‌ی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌ی تێدایه، به تایبه‌ت، كه یارمه‌تیده‌ری یانه‌كه‌ی بووه له مسۆگه‌ركردنی نازناوی لالیگای ئیسپانی و جامی سوپه‌ری ئیسپانی له سه‌ر حیسابی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕکابەرە سەرسەختەکەی، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆناڵدۆ کلیلی سەرەکی سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردەکەی بووە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە تا چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە، سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کردووە، هه‌رچه‌ند میسییه، کە هەڵگری نازناوەکەیە، ئه‌و لە وەرزی ڕابردوودا، نه‌یتوانیووه یانه‌كه‌ی سه‌ربخات له ململانێكردنی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان، جگه له جامی شای ئیسپانیا نه‌بێت، كه هیچ بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه، لە سەر ئاستی هەڵبژاردەکەیشییدا، میسی نەیتوانی نازناوی پاڵەوانێتی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ ووڵاتەکەی دەستەبەر بکات، بە تایبەت کە پاڵەوانێتییەکە لە سەر خاکی ئەرژەنتین بوو و، هەڵبژاردەی ئۆرگوای نازناوەکەی بردەوە، ئه‌وه‌شی وایكردووه میسی ناوی له لیسته‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌و ئاسته‌یه، كه له سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی پیشانیداوه، كه ئه‌مه‌ش، فاكته‌رێكی لۆژیكی و هێنده به‌هێز نییه تاوه‌كو ململانێی ڕۆناڵدۆی پێبكات له مسۆگه‌ركردنی خه‌ڵاته‌كه، بۆیە هەموو وەرزشوانانی جیهان چاوەڕوانن، ئەو خەڵاتە وەکو ساڵانی ڕابردوو نەبەخشرێت، کە بە گوێرەی میزاجی کەسانێکی دیاریکراو لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی، لە پێشەوەیان (میشێل پلاتینی)، بۆیە هەمووان لە چاوەڕوانی ئەوەدان، کە دادگەرییەکی ڕاستەقینە بەرجستە بکرێت لە پێدانی ئەو خەڵاتەدا.

إرسال تعليق