موسڵمانانی ئۆكرانیا و ووڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ڕاست، چیرۆك و سه‌ربورده‌ی خۆشیان له گه‌ڵ حه‌ج هه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك، له ئه‌نجامدانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج بێبه‌شكران، بۆیه‌ش حه‌ج به لای ئه‌وانه‌وه، خه‌ونێك بوو، كه هیچ توانایه‌كییان نه‌بوو بۆ گه‌یشتن به به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ون و ئاواته.
له كۆتایی سه‌ده‌ی (19) دا، ئیمپڕاتۆرییه‌تی شیوعییه‌تی ڕوسیا، هه‌ڵسا به توندكردنی ڕێوشوێنه‌كان له‌و ووڵاتانه، بۆ ڕێگریكردن له موسڵمان له ئه‌داكردنی ئه‌ركه ئایینیه‌كانیان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی به‌جێهێنانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌جیان ده‌كرد، كه ئه‌و كات، ژه‌ماره‌یان به بیست ملیۆن ده‌خه‌مڵێندرا.
یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو به شێوه‌یه‌كی گشتی دژایه‌تی ئایینه‌كان و ڕوواڵه‌ته‌كانی دینداریی ده‌كرد، وه قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ریشی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی ئایینی ئه‌نجام بدرابووایه، ته‌نانه‌ت ڕێگری له‌و سه‌فه‌رانه‌ش ده‌كرد، كه به مه‌به‌ستی فیكری ئه‌نجام بدرابوونایه و، ئه‌و فیكره‌ش، ناكۆك بووایه له گه‌ڵ تیۆره‌كانی شیوعییه‌تی فه‌رمانڕه‌وا له‌و كاته‌دا.
به‌هۆی ئه‌و بێبه‌شكردنه‌شه‌وه، چه‌ندین چیرۆك و سه‌ربورده، له سه‌ر حه‌ج و گه‌شته‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌ركێشییه‌كانیشی، له ناو موسڵمانانی ئه‌و به‌شانه‌ی جیهان بڵاوبوونه‌وه، وه چه‌ندین نازناوی تایبه‌ت به‌و خانه‌وادانه بڵاوبوونه‌وه، كه یه‌كێك له تاكه‌كانی ئه‌و خانه‌وادانه توانیبێتی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (الاقتصادیة)، كه له لایه‌ن په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه له (كیێڤ) ی پایته‌ختی ئۆكرانیاوه ئاماده‌كراوه، ئاماژه به‌و چیرۆك و سه‌ربووردانه دراوه، كه له‌و قۆناغه سه‌خته‌دا، له ناو موسڵمانان بڵاوبووبوونه‌وه، تێیدا په‌یامنێره‌كه سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك به‌ساڵاچووی كردووه له نیمچه دوورگه‌ی (ئه‌لقه‌ره‌م) له باشووری ئۆكڕانیا، له‌وانه‌ی پاش سه‌ربه‌خۆیی له ساڵی (1991)، فه‌ڕیزه‌ی حه‌جیان به‌جێهێناوه، كه په‌یامنێره‌كه، گوێبیستی ئه‌و چیرۆك و سه‌ربوردانه بووه لێیان، كه له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تدا له ناو موسڵمانان بڵاوبووبوونه‌وه.
یه‌كێك له‌و نموونانه، حیكایه‌ته‌كانی حه‌جی (حاجی سه‌بری ئه‌جی ئه‌سانۆڤ) ته‌مه‌ن (75 ساڵ)ە، كه ئه‌و به بیری دێنه‌وه و به لای ئه‌وه‌وە، له سه‌رده‌می منداڵییدا، زۆر چێژبه‌خش و سه‌رنجڕاكێش و ورووژێنه‌ر بوونه، لێ وه‌كو ئه‌و ده‌یڵێت، ئه‌فسانه و سه‌ركێشی و خوڕافییاتییان تێدا بووه، كاتێك گه‌شته‌كه‌ی حه‌ج له ڕێگا دوورودرێژه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه، به تایبه‌ت له ڕێی ئه‌فغانستان و هیند، له‌وێشه‌وه له ڕێی ده‌ریاوه، به‌ره‌و (حیجاز).
به‌ڵام (حاجی سه‌بری ئه‌جی ئه‌سانۆڤ) پێیوایه، كه ئه‌و حیكایه‌ت و چیرۆك و سه‌ربووردانه، ئایینی ئیسلامیان لای منداڵان خۆشه‌ویست كردووه و، وایلێكردوون، كه تامه‌زرۆی زیاره‌تی كه‌عبه‌ی پیرۆز و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (دخ) بن، به تایبه‌ت، له ژێر سایه‌ی ڕێگری و بێبه‌شكردن، كه له‌و سه‌رده‌مدا په‌یڕه‌و ده‌كران.
(حاجی سه‌بری ئه‌جی ئه‌سانۆڤ) ناوی خانه‌واده‌كه‌ی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه، كه له ئه‌سڵدا (ئه‌لحاج حه‌سسان) بووه و، به ڕای ئه‌و، سه‌رچاوه‌كه‌ی له باپیرییانه‌وه‌یه، كه (حه‌سسان)ه، كه ئه‌و باپیره‌یان، پێش دروستبوونی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، فه‌ڕیزه‌ی حه‌جی به‌جێهێناوه، وه ناوی خانه‌واده‌كه‌شیان، له ناوی ئه‌وه‌وه هاتووه.

إرسال تعليق