گه‌نجێكی چینی توانی گه‌شتێكی دوورودرێژ ته‌واو بكات، كه (96) ڕۆژی خایاند و ماوه‌ی (3360) كیلۆمه‌تری به ڕۆیشتن به پێ بڕی، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، عه‌ڕه‌بانه‌ی دایكه په‌ككه‌وته‌كه‌شی ڕاده‌كێشا، كه به هۆی شه‌له‌لی قاچه‌كانییه‌وه، توانای ڕۆیشتنی نییه.
ڕۆژنامه‌ی (تشاینا ده‌یلی) چینی باسی ئه‌وه‌یكردووه، كه گه‌نجه چیینیه‌كه، كه ناوی (كۆم یه‌نجۆن) ه و ته‌مه‌نی (29) ساڵه، له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به هاوڕێیه‌تی دایكی، كۆتاییانهێنا به گه‌شته‌كه‌یان و گه‌یشتنه ناوچه‌ی (جیشوانغبانا).
سه‌باره‌ت به‌و گه‌شته، (كۆم یه‌نجۆن) ده‌ڵێت: شه‌له‌لی ڕێگر بووه له به‌رده‌م دایكم، كه نه‌یتوانیووه سه‌ردانی زۆر شوێن بكات، كه ئه‌و حه‌زی لێبووه سه‌ردانیان بكات، منیش وویستم ئه‌و تاقه خه‌ونه‌ی بۆ به‌دیبێنم، وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و كاره، لایه‌نێك له چاكه‌كردن له گه‌ڵ دایك پیشانبده‌م.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (تشاینا ده‌یلی)، ئه‌و كوڕه گه‌نجه، له دۆزینه‌وه ئارسته‌كانی هاتوچۆ و ڕیگاكاندا، خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆبایلی به‌كارهێناوه، وه (كۆم یه‌نجۆن) گه‌شته‌كه‌ی به چێژبه‌خش وه‌سفكردووه، به تایبه‌ت كه له گه‌ڵ خۆشه‌ویسترین كه‌سی بووه.
(كۆم یه‌نجۆن) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من دڵنیام هه‌موو كوڕه‌كان، له پێناو دایكه‌كانیان، حه‌ز ده‌كه‌ن به‌و كاره هه‌ڵبستن، هه‌روه‌ك زۆر ڕێگه‌ی تر هه‌ن بۆ سوپاسگوزاریكردن و چاكه‌كردن له گه‌ڵ دایك و باوك، من له لای خۆمه‌وه، هه‌ڵسام به ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌شته به ڕۆیشتن به پێ، بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م به‌شێكی چاكه‌كانی دایكم بده‌مه‌وه.
(كۆم یه‌نجۆن) پێوایه زۆر سوودمه‌ند بووه له‌و گه‌شته‌دا، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی، كه خه‌ونی دایكی له سه‌ردانی زۆر شوێن به‌دیهێناوه، كه ئه‌و پێشتر خوازیار بووه بیانبینێت، یه‌كێك له گرنگترین سووده‌كانیش، كه (كۆم یه‌نجۆن) باسیكردووه، ئه‌وه‌یه، كه له‌و گه‌شته‌یدا، (20) كیلۆگرام له كێشی لاشه‌ی كه‌مكردووه.

إرسال تعليق