له ڕاپۆرته هه‌واڵێكییدا، كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌لعه‌ڕه‌بییه)، هه‌واڵی سووتاندنی مزگه‌وتی مێژوویی (الاموی) له شاری حه‌له‌ب له لایه‌ن هێزه دڕندەكانی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاند و، له سه‌رزاری ووته‌بێژی ڕه‌سمی شۆڕشگێرانی سوریا له شاری حه‌له‌ب بڵاویكرده‌وه، كه هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و مزگه‌وته‌یان وه‌كو مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كارهێناوه، ته‌نانه‌ت بڵندگۆی مزگه‌وته‌كه‌شیان بۆ په‌خشكردنی گۆرانی شۆڕشگێڕی به‌كارهێناوه.
(محمد سعید) ووته‌بێژی ڕه‌سمی شۆڕشگێرانی سوریا له شاری حه‌له‌ب ده‌ڵێت: دوای پێكدادانی توند، كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند، سوپای ئازاد ی سوریا توانیان كۆنتڕۆڵی مزگه‌وتی (الاموی) و ده‌وروپشتی بكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵسان به تۆپبارانكردنی مزگه‌وتی (الاموی) و سووتاندیان.
شایه‌نی باسه، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووییان له شاری حه‌له‌ب سووتاند و وێران‌كرد، دواترینیان سووتاندنی مزگه‌وتی مێژوویی (الاموی) بوو، كه به یه‌كێك له شوێنه‌واره مێژووییه هه‌ره گرینگه‌كانی جیهانی ئیسلامی هه‌ژمار ده‌كرێت.

إرسال تعليق