له‌وانه‌یە ئه‌وه شتێكی نامۆ و جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بێت، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه خه‌ڵكانێك هه‌بن باوه‌ڕ به‌وه نه‌كه‌ن، كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاو له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا،پادشایه‌كی ئه‌فریقی موسڵمان بووه له ووڵاتی (مالی)، کە پێش 700 ساڵ لە ئێستا ژیاوە، واته له سه‌ده‌ی چوارده‌می میلادی، به‌ڵێ، ئه‌و ووڵاتی (مالی) یه‌ی ئێستا، كه هاوسنووری دوو ووڵاتی عه‌ڕه‌بییه (جه‌زائیر و مۆریتانی).
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)، كه به پشتبه‌ستن به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (سیلیبرتی نێت وورث) ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه، به حیسابی هه‌ڵئاوسانی زه‌مه‌نییه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، كه (منسی موسی الاول) پادشای ئیمپڕاتۆرییه‌تی مالی، كه ئه‌و كات حوكمی ووڵاتی (غانا) ی ئێستاشی ده‌كرد، ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوه له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا، ئه‌مه‌ش به هۆی سه‌روه‌ت و سامانه زۆره‌كه‌ی، كه به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی به گوێره‌ی دراوی دۆلار، ئه‌و پادشایه خاوه‌نی (400) ملیار دۆلار بووه، كه به‌و بڕه پاره‌یه، (منسی موسی الاول) له ده‌وڵه‌مه‌ندیدا پێش خانه‌واده‌ی مێژوویی (ڕۆتشیلد) كه‌وتووه، ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان به دیار كه‌وتووه، كه به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (سیلیبرتی نێت وورث)، سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان بریتییه له (350) ملیار دۆلاره.
هۆكاری به‌هێزیش له دیاریكردنی (منسی موسی الاول) وه‌كو ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاو له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و پادشا ئه‌فریقییه، خاوه‌نی چه‌ندین ته‌نی خوڕافی بووه له (زێڕ) وه‌كو له ڕیوایه‌ته مێژووییه‌كاندا باسده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی ناوبراو كۆنتڕۆڵی بازرگانیكردن به خوێی كردووه، كه بازرگانییه‌كی به قازانج بووه و، خوێ له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و زۆر هه‌بووه، به‌ڵێ، له‌و كاتدا، نرخی خوێ، هاوشانی نرخی زێڕ بووه، وه هه‌ندێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌ڵێن، مه‌مله‌كه‌تی (منسی موسی الاول)، له سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ودا، نیوه‌ی زێڕ و خوێی به‌رهه‌مهێنراوی له سه‌ر ئاستی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنا.
شایه‌نی باسه، زۆر له مێژوونووسه‌كان، له په‌رتووكه‌كانییاندا، باسی (منسی موسی الاول) یان كردووه، وه‌كو ئیبن خه‌لدون و ئیبن به‌توته و ئه‌لعه‌مری.

إرسال تعليق