Ads (728x90)

بۆچی ڕەنگی پۆشاكی حاجیان سپییە؟
زانراوه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان به‌ سه‌ر مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری ڕوونی به‌ سه‌ر هه‌موو ڕووێكی ژیانی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ نموونه‌: هه‌ندێك ڕه‌نگ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و هیممه‌تبه‌رزی و گه‌رموگوڕی له‌ ناخی مرۆڤ دروست ده‌كات، هه‌ندێکیشیان خه‌م و ناخۆشی و نائومێدی و ساردوسڕی له‌ ناخی مرۆڤ دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ هه‌قیقه‌تێكه‌ و نكۆڵی لێناكرێت.

بۆیه‌ زانا ده‌روونناسه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سه‌ی وا گومان ده‌بات، كه‌ سپێتی ڕه‌نگی پۆشاكی حاجیان كاریگه‌ری نییه‌ له‌ سه‌ر ده‌روونی حاجیان، ئه‌وا بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ زۆر دووره‌ له‌ واقیع و هه‌قیقه‌ت، چونكه‌ ڕاستییه‌كی ئاشكرا هه‌یه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت، كه‌ كاتێك ڕه‌نگی سپی له‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و كه‌سانی تر به‌ به‌رگی سپییه‌وه‌ ده‌بینیت، تیشك و ئاماژه‌ی به‌هێز بۆ ناخ و گیانت ده‌نێرن.

لە ڕاستیدا پۆشینی ڕەنگی سپی لەلایەن حاجیان، دەلالەتەکەی ئەوەیە، کە حاجی لەگەڵ خۆی بکەوێتە گفتوگۆ و بڵێت: ئه‌ی نه‌فس، تۆش وه‌كو به‌رگه‌كانم سپی به‌.. ئه‌ی دڵ، خۆت ڕزگار بكه‌ له‌ ڕه‌شێتی و ڕق و قینه‌ی ناخت و، به‌رگی سپێتی و پاكیزه‌یی به‌ سه‌ر خۆتدا بهێنه‌.. ئه‌ی مرۆڤ، با هه‌میشه‌ زمانت به‌و دوعایه‌ ته‌ڕ بێت: (اللهم نقّنی من خطایای كما یُنقّی الثوب الابیض من الدنس)، واته‌: خودایه‌، پاكم بكه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان، وه‌كو چۆن پۆشاكی سپی له‌ چڵك پاك ده‌كرێته‌وه‌.

إرسال تعليق