له گه‌ڕێكی نوێی یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی (2014) ی به‌ڕازیل، تایبه‌ت به كیشوه‌ری ئه‌وروپا، یاری لووتكه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا له سه‌ر یاریگای (ڤیسیتی كالدیرۆن) له شاری مه‌دریدی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
له گێمی یه‌كه‌مدا، ئیسپانه‌كان پاڵپشت به ئاست و خاك و جه‌ماوه‌ر، ئاستباڵایی خۆیان له سه‌ر یاریگا نواند و، نمایشێكی هونه‌ری به‌رزیان پێشكه‌شكرد، كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی گۆڵێكی جوان بوو، كه له لایه‌ن (سێرجیۆ ڕامۆس) ه‌وه تۆماركرا، دواتر (سیسك فابریگاس) لێدانێكی په‌نه‌ڵتی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش ئیسپانه‌كان به پێشكه‌وتن به گۆڵێك، چوونه ناو یاریگا بۆ گێمی دووه‌م.
له گه‌ڵ فیكه‌ی ناوبژیوان بۆ ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م، له سه‌ره‌تاوه ئیسپانه‌كان به‌رده‌وامبوون له پێشڕه‌ویكردن بۆ به‌هێزكردنی ئه‌نجامی یارییه‌كه و بێهیواكردنی فه‌ڕه‌نسییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا، له ناوه‌ڕاستی گێمی دووه‌مدا، وه دوای چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له لایه‌ن (دیدێ دیشامپ) ی ڕاهێنه‌ره‌وه، فه‌ڕه‌نسییه‌كان به ڕووی ئیسپانه‌كان ته‌قینه‌وه و، باڵانسی به‌هێزی یارییه‌كه‌یان به لای خۆیاندا شكانده‌وه، به‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌یان كرد و چه‌ندین ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستدا، تاوه‌كو له كۆتایی كاتی زیادكراودا، له تۆپێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا، وه به پاسێكی زێڕینی (فڕانك ڕێبیری)، فه‌ڕه‌نسییه‌كان به سه‌رێكی جوانی ( گیرۆ) هێڕشبه‌ر، توانییان ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان له گه‌ڵ ئیسپانه‌كان وه‌كو خۆی به هاوبه‌شی له نێوان خۆیاندا بهێڵنه‌وه، به‌مه‌ش ئیسپانه‌كان له ناو یاریگا و جه‌ماوه‌ری خۆیان، ده‌رفه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وابه‌ستبوون له گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسییه‌كان له پێشه‌نگدا له‌ده‌ستدا.

إرسال تعليق