(دكتۆر غازی شه‌ممه‌ری) له پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر)، كورته پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە، تێیدا ناوبراو - كه ڕێپێدراوێكی شه‌رعییه (مأذون شرعی) بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری-، ئاماژه‌ی بۆ ڕووداوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر كردووه، (دكتۆر غازی شه‌ممه‌ری) ده‌ڵێت: به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك، هه‌ڵسام به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری كوڕ و كچێك، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه موفاجه‌ئه بوو، داواكاری كچه‌كه بوو، كه مه‌رجی كچه‌كه بۆ شووكردن به كوڕه‌كه ئه‌وه بوو، ده‌بێت كوڕه‌كه هه‌موو قوڕئانی پیرۆزی له‌به‌ربێت!، ناوبراو ده‌ڵێت: پرسیارم له كچه‌كه كرد، ئه‌ی ئه‌ندازه‌ی زێڕ وپاره‌ی ماره‌ییه‌كه‌ت چه‌نده؟، كچه‌كه ووتی: قوڕئانی پیرۆز چاککردنی ڕه‌وشتی پیاوانه و، ماڵ و پاره به‌سه‌رده‌چن و نامێنن.
شایه‌نی باسه، پێشتر چه‌ندین گه‌نجی تر، داوای هاوسه‌رگیریان پێشكه‌ش به‌و كچه‌كه كردبوو، به پێی ئه‌وه‌ی داواكاری كچه‌كه له‌به‌ركردنی هه‌موو قوڕئانی پیرۆز بووه، ناچاربوونه چاوه‌ڕێی تاقیكردنه‌وه بكه‌ن، به‌وه‌ی كچه‌كه له گه‌ڵ باوكی خۆی، له پشت په‌رده‌وه، گوێبیستی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی ئه‌وان ده‌بوو، ته‌نانه‌ت ڕه‌چاوی لایه‌نی خۆشخوێنی (تجوید) ی ده‌كرد له خوێندنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه، بە تەواوەتی له‌و كه‌سه دڵنیا بێت، كه شووی پێده‌كات، كه هه‌موو قوڕئانی پیرۆزی له‌به‌ره.
جێی باسكردنه، كچه‌كه خوێندكاری زانكۆیه و ته‌مه‌نی (21) ساڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (نه‌زله‌ی ڕۆژهه‌ڵاته) له شاری (جه‌دده) لە سعودیه.
بۆ خوێندنەوەی ووتارێك لەوبارەیەوە، کلیك لە سەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:

إرسال تعليق