به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7 / 10 / 2012، له تۆكیۆی پایته‌ختی یابان، (سیباستیان فیتل) شوفێری (ڕید بۆڵ)، كه هه‌ڵگری نازناوی جیهانی فۆرملاوه‌نه له دوو ساڵی ڕابردوودا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی یابانی له پێشبڕكێی فۆرملا 1 به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ده‌ستكه‌وته نوێیه‌ش، فیتل ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان خۆی و ڕكابه‌ره‌كه‌ی (فرناندۆ ئه‌ڵۆنسۆ) هه‌یه‌تی، له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی ئه‌مساڵی پاڵه‌وانێتییه‌كه، بۆ چوار خاڵ كه‌مكرده‌وه، كه به‌ر له ئەنجامدانی پێنج پێشبڕكێی تر لە ئه‌مساڵ، جیاوازییه‌كه (29) خاڵ بوو، هاوكات ده‌رگای ڕكابه‌ری به هه‌ردوو ڕوودا كرده‌وه له پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرملا 1.
هۆكاری شكستهێنانی (فرناندۆ ئه‌ڵۆنسۆ) له‌و پێشبڕكێیه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه پیاكێشانه‌ی كه له گه‌ڵ شۆفێرێكی تر دووچاری هات، كه به هۆیه‌وه، (سیباستیان فیتل) سوودمه‌ندی گه‌وره بوو له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته و، توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه.
له ئێستادا، (فرناندۆ ئه‌ڵۆنسۆ) به (194) خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتییه‌كه دێت، (سیباستیان فیتل) یش به (190) خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه دێت.

إرسال تعليق