بچووكترین قوڕئانی ده‌ستنووس، كه به ده‌ست نووسراوه‌ته‌وه، له په‌رتووكخانه‌ی هاوڵاتییه‌كی لوبنانییدا هه‌یه، درێژییه‌كه‌ی بریتییه له (2,4) سانتیمه‌تر و، پانی لاپه‌ڕه‌كانیشی له سانتیمه‌ترێك تێناپه‌ڕێت، گرینگی بوونی ئه‌و قوڕئانه ده‌ستنووسه له‌وه‌دایه، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مێژوویی دانسقه‌ی هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی (الامارات الیوم) ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە و، له سه‌رزاری (حسن عبد ربه) ی گواستۆته‌وه، كه هاوڵاتییه‌كی لوبنانییه و له (به‌یروت) ی پایته‌خت نیشته‌جێیه، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە ناوبراو دەڵێت: له‌وه‌ته‌ی داپیرەم وه‌فاتی كردووه، ئه‌و قوڕئانه ده‌ستنووسه، به میرات له ئه‌وه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه، وه له‌و كاته‌شه‌وه، له په‌رتووكخانه‌كه‌ی خۆم پاراستوومه.
(حسن عبد ربه) ئه‌و قوڕئانه ده‌ستنووسه، به دیاری و خه‌ڵاتێكی زۆر گه‌وره داده‌نێت و، هیوای ئه‌وه‌شی هه‌یه، كه ئه‌و قوڕئانه ده‌ستنووسه، ناوی بچێته ناو په‌رتووكی (گینیس) بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، چونكه ته‌مه‌نه‌كه‌ی، له (400) ساڵ زیاتره و، ڕای به‌هێزیش ئه‌وه‌یه، كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان دروستكراوه.
شایه‌نی باسه، ئه‌و قوڕئانه ده‌ستنووسه، (604) لاپه‌ڕه له‌خۆده‌گرێت و به مه‌ره‌كه‌بی زێڕین ڕازێنراوه‌ته‌وه.

إرسال تعليق