دوای وازهێنانی یەکجارەکی له هونه‌ری گۆرانی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له زیندووكردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵه هونه‌رییه‌كان، كه پێشتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه، هه‌زاران دۆلار پاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وت، فه‌زڵ شاكر بڕیاریدا سه‌روه‌ت و سامانی خۆی له پاره‌ی حه‌ڕام پاك بكاته‌وه، كه پێشتر له ڕێی هونه‌ری گۆرانی ده‌ستیكه‌وتووه.
به گوێره‌ی گۆڤاری ڕه‌نگه‌كان (الالوان)، فه‌زڵ شاكر هه‌ڵساوه به ڕاوێژكردن به پیاوانی ئایینی سه‌باره‌ت به‌و داهاته‌ی، كه پێشتر له ڕێگه‌ی هونه‌ری گۆرانی ووتن ده‌ستیكه‌وتووه، دوای وه‌رگرتنی ڕێنمایی و دڵنیابوونی له حه‌ڕامی ئه‌و داهاتانه، بڕیاریدا سه‌روه‌ت و سامانی خۆی له‌و داهاته حه‌ڕامه پاك بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی، بژێوی ژیانیان له سه‌ر ڕۆزی هونه‌ری حه‌ڕام نه‌بێت.
شایه‌نی باسه، فه‌زڵ شاكر یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراو و به‌ناوبانگه‌كانی عه‌ڕه‌ب له بواری گۆرانیبێژییدا، به‌مدواییانه له بڕیارێكی بوێرانه‌دا، وازهێنانی یه‌كجاری خۆی له هونه‌ری گۆرانی ووتن ڕاگه‌یاند، وه له‌و كاته‌وه‌ی ته‌وبه‌ی كردووه، به‌رده‌وام له كۆڕه ئایینیه‌كاندا ده‌بینرێت، ئه‌مساڵیش فه‌ڕیزه‌ی حه‌جی به‌جێگه‌یاند.
به ڕاستی ته‌وبه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ لای خودای گه‌وره ئاوه‌ها ده‌بێت.

إرسال تعليق